From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژژمێری چینی، جۆرێک ڕۆژژمێری ھەتاوی-مانگییە، واتە ھاوکات ھەڵگری تایبەتمەندییەکانی ھەتاوی و مانگییە. بەپێی ئەم ڕۆژژمێرە ھەر مانگ لە ڕۆژی ھیلالی (ھێڤکی) مانگی نوێوە دەست پێ دەکا. دەسپێکی ساڵی چینیش بەپێی شوێنی مانگ دیاری دەکرێ، واتە ئەو کاتەی مانگ دەکەوێتە نێوان ھەڵگەڕانەوەی زستانی (کورتترین ڕۆژی ساڵ و شەوی یەڵدا) و ھاوسانیی بەھاری. بە فەرمی لە وڵاتی چیندا ڕۆژژمێری زایینی دانراوە بەڵام ڕۆژژمێری چینیش بۆ بۆنە و جێژن و پشووەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێ. سەرەتای ساڵی نوێی چینی دەکەوێتە نێوان ٢١ی کانوونی دووەم و ٢١ی شوبات. ڕۆژژمێری ئاماژەپێدراو ١٢ مانگی قەمەری ھەیە و ھەر مانگەش لە نیوەشەوی ئەو ڕۆژەوە کە مانگ تاریک دەبێت دەست پێدەکا. ھەر مانگ ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە و ھەر چەند ساڵ یەک جار مانگێک زیاد دەکرێتە سەر مانگە ئاساییەکانی ڕۆژژمێرەکە تا ڕۆژژمێری چینی بەرامبەری لەگەڵ ڕۆژژمێری ھەتاوی لە باری زەمەنەوە بکات.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆژژمێری چینی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.