ڕۆژی جیھانیی کرێکاران
بۆنەیەکی جیھانیی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژی جیھانیی کرێکاران (ڕۆژی کرێکاران[1] یان ڕۆژی ئایار[2][3]) (بە ئینگلیزی:International Workers' Day) ڕۆژی جێژنی کرێکاران تایبەتە بەچینی کرێکار و ئیشکەران، ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک. لە نزیکەی ھەشتا وڵاتی جیھانی پشووی ڕەسمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە سۆسیالیزمەکان و کۆمۆنیستەکان و ئانارکیزم بەڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.
لە ئەمریکا و کەنەدا، ڕۆژی کرێکران لە یەکەم دووشەممە لە مانگی ئەیلوول یادی ڕۆژی کرێکاران دەکرێتەوە.[4]