بۆنەیەکی ساڵانە لە ٢٢ی نیسان From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژی زەوی بۆنەیەکی ساڵانەیە لە ٢٢ی نیسان بۆ پیشاندانی پشتگیری بۆ پاراستنی ژینگە. یەکەم جار لە ٢٢ی نیسانی ١٩٧٠ ئەنجام درا و ئێستا زۆر چالاکی لەخۆدەگرێت کە لەلایەن ڕێکخراوەی ڕۆژی زەوی (EARTHDAY.ORG) لە سەرانسەری دنیا ڕێکدەخرێن.[1]
ساڵی ١٩٦٩ گایلۆرد نیڵسن، سیناتۆری ئەمریکی لەگەڵ یاریدەدەرەکەی سەردانی ناوچەی سانتا باربارای ویلایەتی کالیفۆرنیایان کرد. لە کەنارئاوەکەدا تێبینی پەڵە نەوتی گەورەیان کرد کە کەوتبووە سەر ئاوی زەریای ھێمن کە ببووە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی ماسییەکان و گیانلەبەرە دەریایییەکان.
دوای ئەوەی نیڵسن گەڕایەوە بۆ واشنتن، پرۆژەیاسایەکی ئامادەکرد کە تێیدا داوای کرد ٢٢ی نیسانی ھەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیھانیی زەوی بناسێندرێت.
لە ساڵی ١٩٧٠ و لە یەکەم مەراسیمی تایبەت بە ڕۆژی زەوی، نزیکەی ٢٠ ملیۆن خەڵکی ئەمریکی چوونە شەقام و شوێنە گشتییەکانیان و داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کرد بۆ پاراستنی ژینگە ھەوڵ بدات.[2]
سەرەتا تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان یادی ڕۆژی زەوی دەکرایەوە، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٠ ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی بە مەبەستی گرنگیدان بە ھەسارەی زەوی دامەزرا و ئەمە وای کرد زۆرینەی وڵاتان چالاکی لەو ڕۆژە بکەن.
ساڵانە لەو ڕۆژە ڕێکخراوە و دامەزراوە ژینگەیییەکان داوا دەکەن لەڕێی بەکارھێنانی وزەی پاک ڕێگری بکرێت لە گەرمبوون و گۆڕانی ئاووھەوای زەوی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.