ڕۆژی مردووەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژی مردووەکان (بە ئینگلیزی: Day of the Dead) ئاھەنگێکی نیشتمانییە لە مەکسیک و ھەندێک وڵاتی تر بەڕێوە دەچێت کە ماوەی ئاھەنگەکە سێ ڕۆژە (لە ٣١ ی تشرینی یەکەمەوە تا ٢ی تشرینی دووەم). لەم ڕۆژەدا ھەموو بانک و ڕێکخراوەکان دادەخرێن و ھەموویان ئاھەنگ دەگێڕن.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠٢١) |
ڕۆژی مردووەکان | |
---|---|
دەگێڕدرێ لەلایەن | مەکسیک |
دەستپێکردن | ١ی تشرینی دووەم |
کۆتاییھاتن | ٢ی تشرینی دووەم |
ڕێکەوت | ٢ی تشرینی دووەم |
بە بۆنەی ئەم ئاھەنگەوە خەڵک سەردانی گۆڕی ھاوڕێکان و بنەماڵەکەیان دەکەن و گۆڕەکەیان خاوێن دەکەنەوە و گوڵیان لەسەر دادەنێن و بە داگیرساندنی مۆم و وتە و دوعا خوێندنەوە یادی مردووەکانیان دەکەن.
بە وتەی توێژەران، سەرچاوەی ئەم ئاھەنگە دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی مایا و ئازتێک، کە ئاھەنگێک بوو بۆ ستایشکردنی میتکاچیواھواتڵ ئیزەد بانو و لە مانگی ئابدا بەڕێوەچوو. بەڵام لەسەردەمی داگیرکاریدا ڕێکەوتی ئاھەنگگێڕانەکە لە مانگی ئابەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم گوازرایەوە.
فیلمێکی ئەنیمەیشنی بە ناوی کۆکۆ کە لەم نەریتەوە سەرچاوەی گرتووە، لە ساڵی ٢٠١٧ دا بڵاوبوویەوە.