ڕیچارد شتراوس
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕیچارد شتراوس (بە ئەڵمانی: Richard Strauss) ئاوازدانەر و ڕێبەری بەتوانای (ئۆرکێستڕای) ئەڵمانیا بوو. لە ساڵی (١٨٦٤) لە شاری میونخ لەدایک بووە. باوکیشی مۆسیقار بووە. ناوبراو لە بناغەدانەرانی مۆسیقای ڕۆمانتیکی نوێیە (سەدەی نۆزدە و بیست). ڕیچارد بەدرێژایی (٦٠) ساڵی تەمەنی خۆی خەریکی ئاوازدانان بوو، لە ٣٠ ساڵی یەکەمی ئاوازدانەرییەکەی بە داھێنان و کارە سەرنجڕاکێشەکانی دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە جیھانی مۆسیقادا ھەبوو. ڕیچارد شتراوس لە ١٩٤٩ کۆچی دوایی کرد.
زانیاریی خێرا ڕیچارد شتراوس, لەدایکبوون ...
دایخە