ڕێکەوتنامەی شینگن
From Wikipedia, the free encyclopedia
شینگن (Schengen) بریتییە لەو بەڵگەنامە (ڤیزا)یەی کە ڕێگە بە سەردانی ناوچەی شینگن دەدات، ھاتوچۆ لەنێو شارەکانی ئەم دەوڵەتانە زۆر ئاسانکاری بۆ کراوە، بەو مەرجەی خاوەنی ئەم بەڵگەنامەیە بیت، ناوچەی شینگن ٢٦ وڵاتی فەرمی دەگرێتەوە، لە ڕێکەوتننامەکەدا ٢٢ وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا و ٤ وڵاتی (EFTA) ھەن.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
شینگن شانشینی یەکگرتوو ناگرێتەوە، چاوەڕوان دەکرێ ھەریەکە لە ڕۆمانیا، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس و ئێرلەندا ببنە ئەندام لە ناوچەی شینگن.
چەند وڵاتێکی تر ھەن ئەندام نین لە یەکێتیی ئەوروپا، بەڵام ھاتوچۆ لە نێوانیان ئازادە، کە بریتین لە نەرویج، ئایسلەندا، سویسرا و لیختنشتاین.
ئەو بەڵگەنامەیە ٩٠ رۆژ کاری پێدەکرێ، پاشان دەبێ نوێبکرێتەوە، سێ جۆری ھەیە ئەو بەڵگەنامەیە A و B و C و جۆری D کە بەکاردێ بۆ خوێندن و ئیشکردن لەم وڵاتانە.