ڕەزان غەززاوی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەزان غەززاوی (بە عەرەبی: رزان غزاوي; لەدایکبووی ١٩٨٠) بلۆگەری ئەمریکی-سووری، کەمپەینساز و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە. ڕەزان لەئێستادا تووێژینەوە بۆ بەدەستھێنانی دکتۆرا دەکات لەزانکۆی ساسکس لە ئینگلتەڕا.[1] ناوبراو بەشێوەیەکی چڕ پەیوەندیدارببوو بە ڕووداوەکانی شەڕی ناوخۆیی سووریا. ھەروەھا ڕەزان بەدیاریکراوی زیاتر باسی لە چالاکییەکانی گرتن و تووندووتیژییەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ دەکرد کە لەلایەن حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد ئەنجام دەدران.[2][3] ڕەزان لەلایەن ئاژانسی تەلەگراف وەک «ئایکۆنی بلۆگەر و پێشەوای چالاکوانی» ناوی ھێنراوە.[4] جیلیان یۆرک (کە یەکێکە لەکەسە چالاکوانەکانی بواری کۆنتڕۆڵکردنی ئینتەرنێت و سانسۆرکردن)، لەبارەی غەززاوی دەڵێت «ئەو یەکێکە لە پاڵەوانەکانی من».[5][1]
زانیاریی خێرا ڕەزان غەززاویرزان غزاوی, لەدایکبوون ...
ڕەزان غەززاوی رزان غزاوی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣–٤٤) |
نەتەوە | سووری - ئەمریکی[1] |
خوێندنگە | زانکۆی دیمەشق، زانکۆی بالاماند |
پیشە | وەرگێڕ; بەڕێوبەری میدیا؛ بلۆگەر |
وێبگە | razanghazzawi.org |
دایخە