ڕەشەداڵ، داڵ، لاشخۆر (بە ئینگلیسی: Cinereous Vulture، بە فارسی: دال سیاە) خێزانە باڵندەیەکە لە تیرەی داڵاشەکان، لە تۆرەمەی ھەڵۆیان کە لە ئەورووپا و ئاسیا لە سپانیا تا کۆریا دەژی.
ئەم باڵندە کۆچ ناکا، مەگەر لەو شوێنانەی زستانیان سەخڵەت بێ.
کەم بوونەوەی کەلاک و ژاراوی بوونی خۆراک لەم دوو سەدەدا، ژمارەیانی لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپایی و باکووری ئەفریقا دابەزاندووە. ئەمڕۆکەش دەرمانی مشک کوژ لە تەبەت و گرتنیان (بۆ فرۆشتن بە باخچەی گیانەوەران) لە وڵاتانی سۆڤیەتی کۆن، بەرەی ئەم باڵندەیە تووشی مەترسی تیاچوون کردووە.
لە بەرامبەردا، بڕێ وڵاتان ھەنگاوی باشیان بۆ پاراستن و بووژانەوەیان ناوە، بۆ وێنە سپانیا توانیویەتی ژمارەیان لە ٢٠٠ جووت لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ١٠٠٠ جووت لە ساڵی ١٩٩٢ بەرز بکاتەوە.[2]
ڕەشەداڵ | |
---|---|
ڕەوشی پاراستن | |
Scientific classification | |
Kingdom: | Animalia |
Phylum: | لق: مازەداران] |
Class: | پۆل: پەلەوەران |
Order: | تۆرەمە: ھەڵۆیان |
Family: | تیرە: داڵاشەکان |
Subfamily: | ژێرتیرە: داڵاشەکانی جیھانی کۆن |
Genus: | خێزان: ڕەشەداڵ Savigny, 1809 |
Species: | جۆر: ڕەشەداڵ |
Binomial name | |
Aegypius monachus (Linnaeus, 1766) | |
|
تایبەتمەندییەکانی لەش
ڕەشەداڵ ٩٨ تا ١٢٠ سم درێژە، مەودای نێوان باڵەکانی ٢٥٠ تا ٣٠٠ سمە، ٧ تا ١٤ کیلۆگرەم دەبێ.[3] پەڕ و باڵی قاوەیی ئاماڵ ڕەشە، ملی ڕووتی چێرەیی ئاماڵ شینە و دەوری ئەستوورایی ملی پۆلێک تووکی قاوەیی ڕواوە. دەنگ و کردەوەی وەک شانەکووڕ دەچێ. لە کێو و دەشتی دوورەدەست بە تەنیا دەژی، لە سەر دار و ڕەوەزی لێوار ھەڵدێران ھێلانە ساز دەکا.[4]
ناوەکانی تر
لە زمانی کوردیدا بۆ ئەم باڵندەیە ئەم ناوانەش بەکار دێت:
- داڵ، داڵاش، داڵەگورگە، لاشخۆر، لاشەخۆر، لاشەوەر
وێنەخانە
بڕوانە
سەرچاوە
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.