ژمارەی ماک
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە داینە میکی شلەد (فلویدا)، ژمارەی ماک (MaیاM) یەکەیەکی بێ برە. کە ڕێژەی تێپەرینی خێرایی تەنێک بەبەراورد بە خێرایی دەنگ پێشان دەدات.[1][2]
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
کاتێک:
M: ژمارەی ماک
U: خێرایی ڕۆیشتنە بە گوێرەی سنوورەکان (چ ناوەکی، وەک تەنێک کەنوقم کرابێت لەناو ڕۆیشتنە کە، یان دەرەکی وەک کەنالێک)
C: خێرایی دەنگە لەناوەندەکە لەھەوا دەگۆرێ بەپێی ڕەگی دووجای (پلەی گەرمی ثێرمۆ داینەمیک)
واتە لە ماک ١، خێرای U یەکسانە بە خێرایی دەنگ. لە ماک ٠٫٦٥، U یەکسانە بە ٪٦٥ ی خێرایی دەنگ (خوار خێرایی دەنگ)، وە لە ماک ١٫٣٥،u٪٣٥ خێراترە لە خێرایی دەنگ (سەروو خێرایی دەنگ).
فرۆکەوانەکان لە بەرزایی زۆردا ژمارەی ماک بە کاردێنن بۆ دیارکردنی خێرایی ڕاستەقینەی فرۆکەکە، بەلام ناوچەی ڕەوینەکە لە دەوروبەری فرۆکەکە لە سێ دووری دەگۆرێ، بەگوێرەی جیاوازی ژمارەی ماک.
خێرایی ناوەکی دەنگ وە ژمارەی ماک بەندەبەپلەی گەرمی گازی دەوروبەر، ژمارەی ماک بەکاردێ بۆ دیارکردنی ئەوەی کەدەکرێ ڕەوینەکە بەنەپەستێوراو ھەژماربکرێ. دەکرێ ناوەندەکە گاز یان شلەبێ، دەکرێ لێوارەکان بەناو ناوەندا برۆن یان دەکرێ جێگیر بن وناوەندەکە بەناویدا بروا، یان دەکرێ ھەردوکیان بجولێن بە خێرایی جیاواز: ئەوەی گرنگە خێرایی پەیوەندیداریان بەیەکترە لێوارەکە دەکرێ دەکرێ لێواری تەنێک بێت کەنوقم کرابێت لەناو ناوەنددا، یان جۆگەیەک وەک نۆزل، بلاوکەرەوە یان تونێلی بالەناو ناوەنددا، وەک دەزاندرێ ژمارەک ماک ڕێژەی نێوان ٢خێرایییە، لەگەل ئەوەشدا ژمارەیەکی بێ برە. ئەگەر M<٠٫٢–٠٫٣ ئەوا ڕەوینەکە نیمچە جێگیرە وھاوگەرمیە، پەستاوتن کاریگەری بچوک دەبێت و دەکرێ ھاوکێشەی سادەی نەپەستاوتن ڕەوین بەکاربێت.
ژمارەی ماک ناونراوە بەناوی فزیازان و فەیلەسوفی نەمسایی (ئێرنس ماک)وە[3] دیارکردنەکە پێشنیار کراوە لەلایەن ئەندازیاری فرین (جەیکۆب ئەکرێت) لەسالی ١٩٢٩.[4] ژمارەی ماک ڕەھەندێکی بێ برە و یەکەیەکی پێوراو نییە. ژمارەکە پاش یەکەکە دێت، ژمارەی دووەمی (ماک٢)ە لەبری (٢ماک). ئەمە ھەندێک پەیوەندە بە یەکەی زەریایی مارک (ھاوواتای قولی پێو).
کە یەکەیەکی سەرەتاییە و بنەچەی دروستبونی چەمکی (ماک) ە، لە دەیەی تێپەرینی خێرایی مرۆڤ لە خێرایی دەنگ، ئەندازیارانی فرین خێرایی دەنگیان بە ژمارەی ماک دانا، نەک ماک ١.[5]