ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤایرۆسی کۆرۆنای پەیوەندیدار بە ھەناسەی تووند (بە ئینگلیزی: Severe acute respiratory syndrome coronavirus 2) ھەروەھا ناسراوە بە کوتکراوەی (SARS-CoV-2) ھەروەھا لە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩ ناسرابوو بە (ڤایرۆسی کۆرۆنای تازە - novel coronavirus) کە کورتکراوەی (2019-nCoV) بوو، سارس-کۆڤ-٢ ڤایرۆسێکە لە جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای پەیوەندیدار بە نەخۆشی توندی هەناسەدان (SARSr-CoV)، پەیوەندی بە ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-١ەوە هەیە کە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی سارس لە ٢٠٠٢-٢٠٠٤[1], بەڵگە بەردەستەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرچاوەی زۆنۆتیکی هەیە و لێکچوونی بۆماوەیی نزیکە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنای شەمشەمەکوێرە، ئەمەش پێشنیاری ئەوە دەکات کە لە ڤایرۆسێکی شەمشەمەکوێرەوە سەریهەڵداوە[2], لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن کە ئایا SARS-CoV-2 ڕاستەوخۆ لە شەمشەمەکوێرەەکانەوە هاتووە یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی هەر خانەخوێیەکی ناوەندییەوە هاتووە, ڤایرۆسەکە جۆراوجۆرییەکی کەمی بۆماوەیی نیشان دەدات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕووداوی پەرەسەندن هەیە لە سارس-کۆڤ-٢ وە پەرەسەندنەکە بە مرۆڤەکان دەناسێنێت، ئەگەری زۆرە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ڕوویدابێت, ئەو ڤایرۆسە ڤایرۆسێکی RNA تاکی زنجیرەیەکی ئیجابیە، ھەروەھا ڤایرۆسێکی ھەوکردنە لە نێوان مرۆڤەکان و ئەوەش ھۆکارە بۆ دروستبوونی کۆرۆنای پەیوەندیدار بە ھەناسەی تووند، لە ئێستادا کووتان هەیە دژی ئەو جۆرە ڤایرۆسە.
یەکەمین تووشبوو بەو نەخۆشییە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا کە کاریگەری ئەو نەخۆشییە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لەسەر نەخۆشەکە دروست بووبوو.
ناوچەی بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە ڤایرۆسە لە ناوەندی بازاری فرۆشتنی ئاژەڵە ئاوییەکانی شاری ووھانی چینەوە بڵاوبووەوە.