ڤۆگ (گۆڤار)
گۆڤارێکی جیھانییە کە گرنگی بە مۆدە و شێوازی ژیان دەدات / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤۆگ گۆڤارێکی مانگانەی مۆدە و شێوازی ژیانی ئەمریکییە و چەندین بابەت دەگرێتەوە لەوانە مۆدە، جوانی، کولتوور و ژیان. ڤۆگ بۆ یەکەمجار وەک ڕۆژنامەیەکی ھەفتانە لە شاری نیویۆرک لە ساڵی ١٨٩٢ دەستی پێکرد، پێش ئەوەی ساڵانێک دواتر ببێتە گۆڤارێکی مانگانە. لە ئێستادا ٢٦ چاپی نێودەوڵەتی گۆڤارەکە ھەیە.