ڤۆڵفگانگ ئامادیوس مۆتسارت
ئاوادانەر و کەمانژەن و پیانۆژەنێکی سەردەمی کلاسیک / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤۆڵفگانگ ئامادیوس مۆتسارت (بە ئەڵمانی: Wolfgang Amadeus Mozart – ھەروەھا ناسراوە بە مۆزارت • ئای پی ئەی: /ˈvɔlfɡaŋ amaˈde:ʊs ˈmo:tsaʁt/؛[1] ناوی سەرەکی: moht-sart) ئاوازدانەر، پیانۆژەن و کەمانژەنێکی کاریگەری دەمی کلاسیک بووە و گەلێک بەرھەمی دوای خۆی بەجێ ھێشتووە. مۆتسارت لە ساڵزبێرگ لەدایکبووە و ھەر لە سەرەتاکانی مناڵییەوە توانا مەزنەکانی لە مۆسیقادا دەرکەوتوون. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا توانیوێتی ھەردوو ئامێری پیانۆ و کەمان بژەنێت و ھەروەھا ئاوازی خۆی داناوە و لە پێش پاشایەتی ئەورووپادا نمایشی کردووە. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، وەک ژەنیارێک کاری دەکرد بۆ پاشا لە ساڵزبێرگ، بەڵام لەم کارە بێزار بوو. ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی کە کۆچ بکات و بەدوای کاری نوێدا بگەڕێت. لەکاتی سەردانی ڤیەننادا لە ساڵی ١٧٨١دا، موتسارت لە کارەکەی لە ساڵزبێرگ دەرکرا. ئەو بڕیاری دا کە لە پایتەخت بمێنێتەوە. لەوێش ناوبانگی دەرکرد، بەڵام لە ڕووی داراییەوە بووژانەوەیەکی بە خۆیەوە نەبینی. ناودارترین و ناسراوترین کارەکانی مۆتسارت وەک کنچێرتۆ، سیمفۆنی و ئۆپێراکانی لەگەڵ بەشێک لە مۆسیقای مردوو ناشتنەکەی، کە بە تەواونەکراوی بەجێ ما بەھۆی مردنیەوە، لە کۆتاییەکانی تەمەنی لە ڤیەننادا بەرھەمھێنراون.
ڤۆڵفگانگ ئامادیوس مۆتسارت | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٧٥٦-کانوونی دووەم-٢٧) ٢٧ی ی ١٧٥٦ ساڵزبێرگ، نەمسا |
مەرگ | ٥ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١ (بە ٣٥ ساڵی) |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی قەشە مارکس |
نەتەوە | ئەڵمانی |
ناوەکانی تر | ڤۆڵفگانگ ئامادێ مۆتسارت، مۆزارت |
پیشە | پیانۆژەن، ئاوازدانەر، کەمانژەن، ژەنیار |
باڵا | ١٦٢٫٥ |
ئایین | کاتۆلیکی |
ھاوسەر | کۆنستنز مۆتسارت |
مناڵ(ەکان) | ٦ منداڵ |
باوان(ەکان) | لیۆپۆڵد مۆتسارت و ئانا ماریا |
خەڵاتەکان | ئۆردەر ئۆف زە گۆڵدن سپەر |
واژوو | |
ھۆکاری مردنەکەی بە تەواوی نەزانراوە و کراوە بە چیرۆک و خەیاڵ. ئەو لە دوای خۆی، خێزانەکەی بە ناوی کۆستانز مۆتسارت، لەگەڵ دوو منداڵی کوڕی بەجێھێشت.
موتسارت زیادتر لە ٦٠٠ کاری نووسیوە و بەرھەمھێناوە و، زۆربەی کارەکانی بە پایەی مۆسیقای سیمفۆنی، کنچێرتۆ، چامبەر، ئۆپێرا و کۆراڵ ناسراون. ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین ژەنیار و ئاوازدانەرە کلاسیکییەکان و کاریگەرییەکی مەزنی کردووەتە سەر ھونەری ڕۆژئاوایی. لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن چەندین کاری خۆی لە ژێر سێبەری مۆتسارتدا نووسیوەتەوە و یۆسێف ھایدنیش لەبارەی مۆتسارتەوە نووسیوێتی: «نەوەکانی دواڕۆژ ھەرگیز بەھرەیەکی وا نابیننەوە تاکو ١٠٠ ساڵی تریش.»[2]