From Wikipedia, the free encyclopedia
ماریا ڤیسواڤا ئانا شیمبورسکا ناسراو بە ڤیسواڤا شیمبۆرسکا (شێوازی گۆکردنی پۆلەند: [viˈswava ʂɨmˈbɔrska]؛ ٢ی تەممووزی ١٩٢٣–١ی شوباتی ٢٠١٢) وەرگێڕ، نووسەر و شاعیری پۆلەندییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل. بەشێک لە ھۆنراوەکانی کراونەتە گۆرانی بە زمانی پۆلەندی. کار و بەرھەمەکانی بۆ زمانی ئینگلیزی، زۆرێک لە زمانە ئەوروپییەکان، ھەروەھا زمانەکانی عەرەبی، عیبری، ژاپۆنی، فارسی و چینی وەرگێڕدراون.
ڤیسواڤا شیمبۆرسکا | |
---|---|
بە پۆڵەندی: Wisława Szymborska | |
لەدایکبوون | ٢ی تەممووزی ١٩٢٣ Kórnik، پۆڵەندا |
مردن | ١ی شوباتی ٢٠١٢ ساڵ ژیاوە) کڕاکۆف، پۆڵەندا | (٨٨
ناوی کاتی لەدایکبوون | Maria Wisława Anna Szymborska |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی سییەکان |
شوێنی ناشتن | Rakowicki Cemetery |
باوک | Wincenty Szymborski |
دایک | Anna Szymborska |
ھاوسەر | Adam Włodek |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Kornel Filipowicz |
کەسێکی دیار | Bronislaw Maj |
زمانی نووسین | زمانی پۆڵەندی |
بواری کار | شیعر، وتار |
پەروەردە | Jagiellonian University |
ئەندامی حیزبی | Polish United Workers' Party |
نەژاد | |
ئایین | بێخوایی |
شاکارەکان | Cat in an Empty Apartment |
ئەندامی | Polish Academy of Learning، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، Bavarian Academy of Fine Arts، Stowarzyszenie Pisarzy Polskich، Polish Writers' Union |
ڤیسواڤا شیمبۆرسکا لە ساڵی ١٩٩٦، خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە (ئەدەبیات) وەرگرت.[1][2] لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی پۆلەندا مێدالیای ڕێزلێنانی ھەڵۆی سپی (Order Orła Białego) پێدرا.
ڤیسواڤا شیمبورسکا لە ساڵی ٢٠١٢ لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا بە شێرپەنجەی سیی کۆچی دواییی کرد، لەساتەوەختی مردنیدا ئەوا لەلایەن خزم و ھاوڕێکانی دەورە درابوو.[3][4][5] ماوەیەک نزیک لە مردنی، دەستی دایە کۆمەڵێک شیعر بەڵام بەوە ڕانەگەیشت کە تەواویانن بکات و ئامادەی چاپبن، دواتر لە کۆتایییەکانی ٢٠١٢ ئەم شیعرانەشی وەک خۆی بڵاوکرانەوە.[6] ئەو لەماوەی ژیانیدا شیعرێکی بە ژمارە کەم و ھەروەھا کورتی بڵاوکردەوە، لە پرسیاری ئەوەی کە بۆچی شیعری کەم بڵاودەکاتەوە، ڤیسواڤا شیمبورسکا وتوویەتی «لەماڵەوە تەنەکەی خۆڵم ھەیە».[7]
لەدوای مردنی، خەڵاتێک لەژێر ناوی خەڵاتی ڤیسواڤا شیمبورسکا لەبواری ئەدەب و لە ئاستی نێودەوڵەتیی دابەشدەکرێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.