From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤێگاس پڕۆ یان سۆنی ڤێگەس پڕۆ بە(ئینگلیزی: VEGAS Pro) بەرنامەیەکی کارپێکەری و خزمەتگووزاری تایبەی بە دەستکاریکردنی ڤیدیۆیە.
سۆنی ڤێگەس پرۆ بەرنامەیەکە بنیات نراوە بۆ گۆرانکاریکردن و جێبەجیکردنی کاریگەریەکان لەسەر بەرھەمی میدیایی وەک ڤیدیۆیەک کە لە دەنگ و ڕەنگ پیک ھاتووە، لە ڕێگای ئەم بەرنامەوە بەھۆی بوونی چەندین کاریگەری دەنگی و ڕەنگیەوە دەتوانرێت دەست بگیرێت بەسەر بەرھەمی ڤیدیۆییداو گۆرانکاری و جوانکاری پێویست بکرێت لە پێکھاتەکەیدا. بەرنامەی سۆنی ڤێگەس لە توانادا ھاوشێوەی (ئافتەر ئیفێکتس) بەڵام بێگومان ئافتە ئیفێکت لە ڕوی گرافیکەوە ئێجگار بەتواناترە، وە لە ڕوی چونیەتی بەکارھێنانیشەوە ھاوشێوەی (Final Cut Pro) کە لە سیستەمی ماکدا کە بەیەکێک لە بەرنامە ھەرە پێشکەوتوەکانی بواری ڤیدیۆ ئیدیتین ئەژمار دەکریت ھەمیشە کۆمپانیای ئەپڵ شانازی پێوە دەکات.
سۆنی ڤێگەس بەرنامەیەک بوو یەکەم دەرچووی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فایلی دەنگیداو لە لایەن کۆمپانیای (Sonic Foundry) وە بەرھەم ھێنراوە بەڵام لە دووەم ڤێرژنەوە بەرنامەکە گشتگیرکراو دەیتوانی گۆڕنکاری لە دەنگ و ڕەنگدا بکات، بەرنامەی سۆنی ڤێگەس یەکەم بەرنامەی مۆنتازە کە دەتوانێت چەندین کوالیتی ڤیدیۆیی تێکەڵ یەک بکات و دواتر لە ژیر یەک تایبەتمەندیدا کۆیان بکاتەوە، بۆنمونە ئەگەر ڤیدیۆیەک بەمۆبایلیک تۆمارکرابیت دەتوانرێت بخریتە تەنیشت بەرھەمێکی ڤیدیۆیی ترەوە کە بە کامێرایەکی دیجیتاڵی توانا وێنەی گیرابێت، ئەم بەرنامەیە لە سەرەتای بەرھەم ھێنانیەوە ھەتا ئێستاش تەنھا دەتوانرێت لەسەر سیستەمی ویندۆز دابمەزرێنرێت و پشتیوانی سیستەمی ماک ناکات، ئەم بەرنامەیە کاتێک گەشەی کرد و وەک پرۆژەیەکی تەواو بی کەم و کوڕی کەوتە بەردەستی بەکارھێنەران کە لەلایەن کۆمپانیای (Sony Creative Software) دووبارە بەرھەم ھێنرایەوەو خاوەندارێتی بەرنامەکەی کڕی، بەرنامەی سۆنی ڤێگەس ھاوشێوەی بەرنامە گرافیکیەکانی تر پێویستی بە ھاردویری بەرز ھەیە ھەتا بتوانرێت بەگەڕ بخرێت بەلام ھەردەرچوێکیش لەگەڵ یەکێکی تردا جیاوازە.
ووشەی مۆنتاژ (Montage) لە بنەڕەتدا ووشەیەکی فەرەنسیەو ھاو واتاکەی لە ئینگلیزیدا بە (Editing) دانراوە بەڵام لە کوردیدا ووشەیەک نیە بەتەواوی واتای ئەم کارە بدات کە پێ ی دەکرێت، ھەرچۆن بێت مۆنتاژ دەستکاریکردن و گۆڕانکاری کردنە لە پرۆژەی مالتی میدیادا و بنیات نانی بەرھەمی ڤیدیۆییە کارکردنی ئێمە لەسەر بەرھەمە میدیاییەکان گۆرینی کات و لێکدانی بەرھەمە میدیاییە پارچە پارچە بوەکانە سەرباری کاریگەری و کردارە جۆربەجۆرەکانی دەنگ، ئەو کەسەی کەم کارە دەکات بە فەرەنسی ناودەبرێت بە مۆنتێر (Monteur) لە ئینگلیزێشدا نازناوی ئیدیتەر (Editor) ی بۆ دانراوە، وەک چۆن کەسێک لە فۆتۆشۆپدا شارەزابیت نازناوێکی ھەیە و پێ ی دەڵین (Designer)، مۆنتێر کەسیکە دەبیت خاوەنی سەلیقەو وزەیەکی باش بێت ھەتا ھەستی بینەر بەلای خۆیدا رابکێشێت و بزانیت بینەر چ جۆرێک لە تەکنیکیانی نیشاندانیان پی خۆشە لە بەرھەمی میدیاییدا، لە ئێستادا زۆرن ئەو بەرنامانەی کە بۆ بواری مۆنتاژ بەرھەم ھێنراون و لەھەر بەرنامەیەکیدا بەکارھێنەر دەتوانێت بلیمەتی خۆی تێدا بسەلمێنێت و کاری زۆر نایابی لی بنیات بنێت بەڵام بەرنامەی سۆنی ڤێگەس پرۆ نمونەی باشترین بەرنامەیە کەلەم بوارەدا بەرھەم ھێنراوە و ئاسانە لە بەکارھێناندا و ئیجگار خیرایە لە کارکردندا، سەرباری چەندین تایبەتمەندی کە لە ھیج بەرنامەیەکی ھاوشێوەی دا بوونی نیە وەک:
گرنگترین گۆڕانکاری لە پیشاندەری بەرھەمەکە کراوە بە ناوی (Show Video Monitor) کەبەمەبەستی بەکارخستن و پیشاندانی ئەو بەرھەمە بەکاردیت کاتێک بتەویت دەرئەنجامی گۆرانکاریەکە ببینیت لە بەرنامەیەکی دەرەکیەوە، لەبەرنامەکەشدا ئامرازی (Video Preview window) ئەم پیشاندەرە بە شێوەیەک پێشخرا کە دەتوانرێت بە ویستی بەکارھێنەر شوینەکەی ئاڵوگۆر پی بکرێت و تەنانەت لە قەبارەی گەورەو بچوکی نیشاندەرەکەش ئەگەر ڕازی نەبیت پێ ی دەتوانیت بە پراوپری شاشەکە کار بە تاقیکاریەکەی بکەیت. کوالیتی ڤیدیۆیی لەم دەرچووەدا بۆ (1920x1080) بەرزکراوەتەوە، تایبەتمەدی دەنگیش بە (AC-3) ڕێکدەخرێت تێیدا، سەرباری توانای زیادکردنی ڤیدیۆ بە کوالیتیە جیاوازەکانی وەک (3gp) و (mp4). لە کاتی پاراستنی بەرھەمی ئەم بەرنامەدا یاخود ئێکسپۆرتکردنیدا پشتگیری تەواوی بەرھەمەکانی ستۆرەیج کراوە، بۆ نمونە بە کوالیتی سی دی و دی ڤی دی و تەنانەت بلوڕەی پاڵپشت کراوە، ھەربۆیە بەکارھێنەر ڕاستەوخۆ دەتوانێت بەرھەمەکەی بۆ ئەو سێ ھۆکارە کە زۆر گرنگن لە تەکنیکی میدیاییدا بنێرێت.
پاش دەرچوونی ئەم ڤێرژنە لە بەرنامەی سۆنی ڤێگەس و ھەر لە ساڵی ٢٠٠٩ دا کۆمپانیای سۆنی کۆمەڵێک ئیفێکتی زۆر بە توانای کڕی و کردی بە بەشێک لە توانای بەرنامەکە، تایبەتمەندی (White balance) لە لیستی (Video FX) زیادکرا کە بەڕاستی توانایەکی ھەر زۆر باش دەدات بە بەرنامەکە لە رونکردنەوەو زاڵکردنی ڕەنگی سپیدا بەسەر ئەو پرۆژەیەدا کە ڕەنگێکی تاریکی ھەیە، بۆ نمونە لە ڕێگای ئامرازی (White balance) دەتوانین ڕۆژیکی تەم و مژاوی بگۆڕین بە ڕۆژێک کە کەش و ھەوا ھەر زۆر ئاسایی بێت ئەم کارەش لە ڕێگای دوو ئامرازی شێوە ڤۆلیومەوەیە.
مامەڵەکردنی ئەم بەرنامەیە بەشیکی پەیوەندی بە گرافیکەوەیە، ھەربۆیە لەم دەرچووەدا زیاتر بایەخی بەم لایەنە داوەو پاڵپشتی کارتی شاشەی (NVIDIA) و (AMD) بەشیوەیەکی باشتر کردوو تایبەتمەندی ئەم کارتانەی لەبەرچاو گرت و ھاوشان بەتوانای ئەوان ھاوکاری توانای (Graphics Processing Unit (GPU)) بوو تا لەلایەن بەکارھێنەری بەرنامەکەوەڕوبەڕوی کێشەی ھاردوێری نەبێتەوە
فلتەری (Stereoscopic 3D) زیاد کرا بەمەبەستی چاکسازیکردن لەبەرھەمی ڤیدیۆیی سری دیدا کە رەوەنەقی پرۆژەکەی پێ باشتر دەکرێت، ھاوکات فلتەری (Stabilization FX) تێدا زیاد کرا بەمەبەستی چاکسازی کردن لەو بەرھەمی ڤیدیۆییدا کە تێکەڵ بە پرۆژەکە دەکرێت، ئەم فلتەرە وا لە ڤیدیۆکە دەکات جێگیربیت و ھیچ جۆرێک جوولە نەکات، چونکە ھەندێک جار ئەو کەسەی ئامێری تۆمارکردنی ڤیدیۆی پێیە لەسەر دەستی یان شانی ڕایدەگرێت و پەنا بۆ ئامرازی جێگیر نابات ئەم کارەش جۆرێک لە لەرزەو جولە دەدات بە بەرھەمە تۆمارکراوەکە، ئەم فلتەرە ئەم کارەش چارەسەر دەکات.
شەشەم دەرچووی لە ساڵی ٢٠١٣ دابوو بە سێ بەرنامەی جیاواز بەڵام لەم دەرچوانەدا کە تا ئێستاش ھەر بەردەوام کاری لەسەر دەکات و چەندین بەرنامەی ھاوشێوەی لەسەر ھەمان تەکنیک بەرھەم ھێناوە بەلام باسەکەی ئێمە لەسەر بەرنامەی سۆنی ڤێگەسە ھەربۆیە ئەم بەرنامەکە ئێستا بووە بە سێ بەشەوە کە ھەر یەکێکیان بۆ مەبەستێک و بەتوانای جیاواز و بە نرخی جیاواز بەردەستن، بەرنامەکە لە ئێستادا تەواو بەتوانایەو ھیچ بیانوێک نیە ھەتا بەکارھێنەر بتوانێت لێ ی پەشیمان بێتەوە لەبەکارھێنانیدا، بەتایبەتی کاتێک توانای پشتیوانی بەرھەمەکانی ئەدۆب بکات وەک ھەردوو بەرنامەی ناوداری(ئەدۆبی ئافتەر ئیفێکتس) و (ئەدۆبی پریمێر) کاتێک پرۆژەکەی بە پاشگری ئەو بەرنامانە ئیکسپۆرت دەکرێت و دەتوانرێت لەوێوە گۆڕانکاری تری تێدا بکەیت پیس ئەوەی بە یەکجاری پرۆژەیە بنیات بنێیت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤێگاس پرۆ تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.