کاترین مارگرێت ئاشتۆن، بەرونێس ئاشتۆن ئاڤ ئاپڵەند (به ئینگلیسی: Catherine Margaret Ashton, Baroness Ashton of Upholland) (لەدایکبووی ٢٠ی ئاداری ١٩٥٦) کەسایەتی سیاسیی دیاری ئەورووپایە ، جێگری پێشووی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بوو لەماوەی ٩ی شووباتی ٢٠١٠ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ . وە هەروەها نوێنەری پێشووی باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایشبووە ماوەی کارکردنی لەم پۆستە (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤) کەتیایدا فێدریکا مۆگرینی جێگای گرتەوە. کاترین ئاشتۆن ئەندامی پارتی کرێکارانی بریتانیایە و لە ساڵی ١٩٩٩ نازناوی «بەرونێس»ی وەرگرت. کاترین لە بنەماڵەیەکی کرێکار لە لەنکەشایری بریتانیا لەدایک بووە، ئەو یەکەمین کەسی خێزانەکەی بوو کە توانی بڕوا بۆ زانستگا. پێش لە چالاکی سیاسی، لە کەمپەینی نەهێشتنی چەکی ناوکی (ناوکەیی) کاری دەکرد و تا پلەی جێگری یەکەمی ئەم ڕێکخراوەیە سەردەکەوێت. لە سەردەمی سەرۆکوەزیری تۆنی بلێردا ، جێگری وەزیر بووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هەڵدبژیردرێت و پێش لەوەش کۆمیسێری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە کاروباری بازرگانی بووە.[1]

زانیاریی خێرا کاترین مارگرێت ئاشتۆن Catherine Margaret Ashton, بەرپرسی پێشووی باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کارووباری دەرەوە ...
کاترین مارگرێت ئاشتۆن
Catherine Margaret Ashton
Thumb
بەرپرسی پێشووی باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کارووباری دەرەوە
لە پۆستدا بووە
١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩  ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
پاشینە فێدریکا مۆگرینی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ٢٠ ئاداری ١٩٥٦
بریتانیا
نەتەوە بریتانیایی
پارتی سیاسی پارتی کرێکارانی بریتانیا
ھاوسەر(ەکان) پیتێر کێڵنر (١٩٨٨ تا ئێستا)
دایخە
Thumb
کاترین ئاشتۆن

کاترین ئاشتۆن، بڕوانامەی ماستەری لە کۆمەڵناسییدا هەیە.

پەراوێز

سەرچاوە

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.