کاتەگۆری
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ئۆنتۆلۆجیدا، کاتەگۆرییەکان یان وتەزاکان[1] بەرزترین جنسەکان لە زنجیرەی جنسەکانن،[2] کەوایە، بە بنچینەییترین و بنەڕەتیترین تێگەیشتەکان دەژمێردرێن. لێکۆڵین و چوون بە دوای کاتەگۆرییەکاندا بە مانای دەسنیشانکردنی بناخەییترین و بەربڵاوترین پۆلەکانی شتەکانە.[3] بۆ ئەم مەبەستە، دەبێ بۆ ھەر کاتەگۆرییەک ئەوەی کە بە جیاوازیی ئۆنتۆلۆجیک ناسراوە دیاری بکرێ. لە ئەرەستوو بەم لاوە، گەلێ سیستمی جۆراوجۆری کاتەگۆری پێشنیار کراوە، لە زۆربەشیاندا کاتەگۆریگەلێک بۆ جەوھەر و عەرەز و پەیوەندی و بارودۆخ و پێشھات بەدی دەکرێن.[4]
زانیاریی خێرا کاتەگۆری, بەشێکە لە ...
کاتەگۆری | |
---|---|
بەشێکە لە | زانستی بوون |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | لۆژیک، واتاناسی، مێتافیزیک |
دایخە