From Wikipedia, the free encyclopedia
کارڵ تیۆدۆر ویلھام ڤایەرشتراس (بە ئەڵمانی: Karl Weierstraß؛ لەدایکبووی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٨١٥ – مردووی ١٩ی شوباتی ١٨٩٧) ماتماتیکزانێکی ئاڵمانی سەدەی نۆزدەھەم بوو، زۆر جار بە باوکی شیکاریی مۆدێرن ناوی لێ دەبەن. ڤایەرشتراس زانکۆی بەجێ ھێشت و بە بێ ھیچ پلەیێک فێری ماتماتیک بوو سەرەڕای ئەوە وەکوو مامۆستایەک پەروەردە بوو و وانەی ماتماتیک، فیزیک و ڕووەکناسی و ھەروەھا، ژیمناستیکی دەوت.[1]
ڤایەرشتراس پێناسەی فانکشنی بەردەوامی بە شێوەیەکی ڕەسمی خستەڕوو و فورمولیزەی کرد، تیۆرمی بولزانۆ ڤایەرشتراسی سەلماند و ئەم تیۆرمەی بۆ توێژینەوە لەسەر تایبەتمەندییەکانی فانکشنی بەردەوام لەسەر ماوەیەکی سنوورداری داخراو بەکارھێنا.
بە پێچەوانەی زۆربەی ماتماتیکزانانی سەردەمی خۆی کە پرۆتێستانی بوون ڤایەرشتراس لە بنەماڵەیەکی کاتۆلیکی لە شاری ئۆستنفێلدێ لەدایک بوو. باوکی لە خەزێنەی کلێسای کاتۆلیکدا کاری دەکرد.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.