کارۆل گریدەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
کارۆلین وایندی گریدەر ناسراو بە کارۆل گریدەر (بە ئینگلیزی: Carol W. Greider؛ لە دایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٦١ لە سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا) زانای مۆلیکولار بایۆلۆجی ئەمریکییە و یەکێکە لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبێل. لەوەتەی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ وەک پڕۆفیسۆرێکی دیار لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتا کروز کاردەکات لە بەشی گەردیلە، خانە و گەشەپێدانی بایلۆجی.[1]
زانیاریی خێرا کارۆل گریدەر, بە ئینگلیزی: Carol Greider ...
کارۆل گریدەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Carol Greider | |
لەدایکبوون | (١٩٦١-٠٤-١٥) ١٥ی نیسانی ١٩٦١ (تەمەن ٦٣ ساڵ) سان دییگۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ھاوسەر | Nathaniel C. Comfort |
پیشە | ژینناس، molecular biologist، جینناس، biochemist |
بواری کار | ژینناسیی گەردی، ژینناسی، جێنەتیک |
شوێنی کارکردن | زانکۆی جۆنز ھۆپکینز، Cold Spring Harbor Laboratory، قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی جۆنز ھۆپکنز، زانکۆی کالیفۆرنیا (سانتا کروز) |
پەروەردە | زانکۆی کالیفۆرنیا، زانکۆی کالیفۆرنیا، سانتا باربارا |
پلەی ئەکادیمی | پزیشکیی ددان |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | ئیلیزابێت بلاکبێرن |
دانیشتووی | Davis |
ئەندامی | National Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، ئەکادیمیای نەتەوەییی پزیشکی، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ بەرەوپێش بردنی زانست |
وێبگە | http://greiderlab.org/ |
Interested in | ژینناسیی گەردی |
دایخە
لە ساڵی ١٩٨٤، کارۆل تێلۆمێرازی ئەنزیمی دۆزییەوە، ئەمەش لەوکاتەی کە دەرچووی زانکۆی کالیفۆرنیای بەرکێلی بوو، ھەروەھا قوتابی ئیلیزابێت بلاکبێرن بوو. ئەو توێژینەوەی لەسەر پێکھاتەکانی تێلۆمێرازی کرد، لە کۆتایی کرۆمۆسۆمەکان. لە ساڵی ٢٠٠٩، لەپاڵ بلاکبێرن و جاک سزۆستاک بەیەکەوە بوونە ھەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی.[2]