کارێستگەی دەنگی دیجیتاڵی
نەرمامێری بەرھەمھێنانی دەنگ / From Wikipedia, the free encyclopedia
کارێستگەی دەنگی دیجیتاڵی (بە ئینگلیزی: Digital audio workstation — کورتکراوەکەی: DAW) ئامێرێکی ئەلیکترۆنی یاخود ئەپلیکەیشنێکی نەرمامێرە کە بۆ تۆمارکردن، دەستکاریکردن و بەرھەمھێنانی پەڕگەی دەنگیی وەک مۆسیقا، دەنگ و گۆرانیبێژی بەکاردێت. دۆوەکان بە چەندین شێوەی جیاواز بەردەستن، ھەر لە نەرمامێرەوە کە بۆ لاپتۆپ و دێسکتۆپ و مۆبایل دروستکراون بۆ ئامێری گەورە کە بە کۆمپیوتەرێکی ناوەندییەوە بەڕێوە دەبرێت (زۆرجار لە ستودیۆکان ھەن).