کریس ھیپکینز
From Wikipedia, the free encyclopedia
کریستوفر جۆن ھیپکینز (لەدایکبووی ٥ی ئەیلوولی ١٩٧٨) سیاسەتوانێکی نیووزلەندییە و لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە وەک ٤١ەمین سەرۆکوەزیرانی نیووزلەندا و سەرۆکی پارتی کرێکارانی نیووزلەندا کاری کردووە.[1][2] لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ەوە ئەندامی پەرلەمان بووە لە ڕێموتاکا.
کریس هیپکینز | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Chris Hipkins | |
لەدایکبوون | (١٩٧٨-٠٩-٠٥) ٥ی ئەیلوولی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥ ساڵ) وێڵینگتن، نیوزیلاند |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Christopher John Hipkins |
دایک | Rosemary Hipkins |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | سیاسەتوان، Public Speaker |
پەروەردە | Victoria University of Wellington |
ئەندامی حیزبی | پارتی کرێکاران (نیوزیلاند) |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2020 New Zealand general election، 2020 New Zealand general election، 2023 New Zealand general election، 2023 New Zealand general election |
وێبگە | http://chrishipkins.org.nz |
ھیپکینز وەک وتەبێژی پەروەردەی پارتی کرێکاران لە ئۆپۆزسیۆندا کاری کردووە. لە حکوومەتی شەشەمی کرێکاران پێشتر وەک وەزیری پەروەردە و پۆلیس و خزمەتگوزاری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەن کاری کردووە. لە ئەنجامی پەتای کۆڤید-١٩ لە نیووزلەندا بووە کەسایەتییەکی دیار، لە مانگی تەممووز تا تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ڕۆڵی وەزیری تەندروستی و وەزیری بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-١٩ لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ تا حوزەیرانی ٢٠٢٢ وەرگرتووە.
لە ٢١ی کانوونی دووەم٢٠٢٣، ھیپکینز بووە تاکە کاندید بۆ جێگرتنەوەی جاسیندا ئاردرن وەک سەرۆکی پارتی کرێکاران دوای ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. دوای ئەوەی لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەبێ بوونی ھیچ ڕکابەرێک ھەڵبژێردرا، بووە سەرۆکی پارتەکە، لە ئەنجامدا لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لەلایەن پارێزگاری گشتییەوە وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشانکرا.[3][4]