کڵاش ئۆف کلانس
یاریەکی ستراتیجی مۆبایلە (٢٠١٢) / From Wikipedia, the free encyclopedia
کڵاش ئۆف کلانس (بە کوردی لێکدانی ھۆزەکان بە ئینگلیزی Clash of Clans), یارییەکی ستراتیجی مۆبایلە، پەرەپێدەر و بڵاوکردنەوەی کۆمپانیای سوپەرسێڵە. کڵاش ئۆف کڵانس لە ٢ی ئابی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە بۆ ئای ئۆ ئێس،[1]لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ بۆ ئەندرۆید[2]
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
کڵاش ئەڤ کڵانس | |
---|---|
![]() | |
پەرەپێدەر | سوپەرسێڵ |
بڵاوکەرەوە | سوپەرسێڵ |
سەکۆ | ئایئۆئێس ئەندرۆید ویندۆز فۆن بلوستاکس بۆ کۆمپیوتەر |
بڵاوبوونەوە | ئایئۆئێس ٢ی ئابی ٢٠١٢ ئەندرۆید ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ |
چەشن | ستراتیجی |
شێواز | یاریکردن بە تاک یاریرکردن بە کۆمەڵ |
لە کاتی یاریکردن یاریزان شارۆچکەیەکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و پێویستە بنیادی بنێن بۆ بە ھێزبوون لە کاتی بەرگری و ھێرشکردن بۆ کەسانی تر، سامانی سەرەکی لە یارییەکە بریتییە لە زێڕ، ئیلیکسر، ئیلیکسری تاریک. یاریزان دەتوانێت بچێتە پاڵ کلانەکان یان خۆی کلانێک دروست بکات، ھەر کلانێک جێگەی پەنجا یاریزان دەبێتەوە ھەروەھا دەتوانن جەنگ بەرامبەر کلانی تر دروست بکەن بە یەکەوە لە نێوان ٥ بەرامبەر ٥ تاکو ٥٠ بەرامبەر ٥٠، یارمەتی یەکتر دەدەن بە ڕەوانەکردنی سەرباز بۆ یەکتری ھەروەھا وتووێژ بکەن بە یەکەوە.
کڵاش ئۆف کڵانس دوای بڵاوبوونەوەی توانی نمرەیەکی ئەرێنی بەدەست بێنێت لەلایەن بەکارھێنەرانەوە،[3]
ھەروەھا نمرەیەکی بەرز لەلایەن ڕەخنەگرانەوە.