From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێمای گیاس: لولوچ خاوەنی شۆڕش (コードギアス 反逆のルルーシュ کۆدۆ گیاسو ھانگیاکو نو ڕوروچو) بریتییە لە ناوی زنجیرە ئەنیمێیەک لە بەرھەمھێنانی کۆمپانیای سەنڕایسە و لە دەرھێنانی گورو تانجیوشی و نووسینی ئیچیرو ئۆکوچییە کە پێشتر کاریان کردووە بەیەکەوە لە زنجیرەی بلانتس.
زنجیرەکە لە ژاپۆن پەخش کرا لە ڕێکەوتی ٥ تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ بۆ ٢٩ مارتی ٢٠٠٧، و کۆتا دوو زنجیرە پەخش کرا لە ٢٨ تەممووزی ٢٠٠٧.[1][2] وەرزی دووەم پەخش کرا لەژێر ناوی کۆد گیاس: لولوچ خاوەنی شۆڕش R2 (دەوترێت ئاڕ توو) (コードギアス 反逆のルルーシュR2 ,Kōdo Giasu Hangyaku no Rurūshu Āru Tsū).[3][4] ھەر دوو وەرزەکە بوونە خاوەنی خەڵات لە پێشانگای تۆکیۆی نێودەوڵەتی ئەنیمێ و «ئانیماگا» پێشبووڕکێی خەڵاتی ئەنیمێ مەزن و پێشبووڕکێی «ئەنیمەیشن کوب».[5][6]
چیرۆکی ئانمییەکە دەسوڕێتەوە بە دەووری لولوچ لامپروج کە ئەو شازادەیەکی بەڕیتانییە لەگەڵ خوشکەکەی نانالی (کە پەکەوتە کەوت و چاوی لەدەست دا دوای کوشتنی دایکی لە بەرەمبەری دا) کە دوور خراونەتەوە بۆ ژاپۆن لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن «دەوڵەتی بەڕیتانیای پیرۆز»، و لەدوای ماوەیەک بەڕیتانیا ھەڵسا بە گۆڕینی ناوی ژاپۆن بۆ ناوچەی ١١. و لەگەڵ زۆری پێکدادانەکانی نێوان یاخیبووە ژاپۆنییەکان و ھێزەکانی بەڕیتانیا لولوچ دەیویست خۆی بەڕیتانیا لەناو ببات و جیھانێکی نوێ بۆ خوشکەکەی دروست بکات تا تیای بژی؛ و لە یەکێک لە ڕۆژەکان لەگەڵ کچێکی گومانناوی یەکتریان ناسی (سی توو C.C). کە ڕێکەوتنێکی کرد لەگەڵیدا کە بووە خاوەنی ھێزێک بەناوی گیاس وای لێ دەکات کۆنتڕۆڵی کەسانی تر بکات، بەوەی کە دەبێت داوایەکی بۆ جێبەجێ بکات.
لولوچ دەست دەکات بە بەکار ھێنانی ھێزە نوێکەی کە دەناسرێت بە ھێزی فەرمانڕەوا بۆ لەناو بردنی بەڕیتانیا و دروستکردنی جیھانکی نوێ، بۆیە سەرکردایەتی ھێزێکی نوێ دەکات بەناوی سوارچاکانی ڕەش (سەرکردایەتیان دەکات بەناوی زیرۆ) و بەھۆی کەسایەتییە کاریزمایییەکەی و بلیمەتییەکەی لە پیلان دانان و بەڕێوبردن، زۆرێک لە فەرمادە ژاپۆنییەکان دێنە ژێر فەرمانییەوە و بەمەش لە خەونەکەی نزیک دەبێتەوە.
لولوچ (پاڵەوانی چیرۆکەکەیە)
سی سی ، سوزاکۆ ، نانالی ، سایاکۆ ، شارلی ، میلای ، ڕیفال ، نینا ، یۆفیمیا ، کۆرنیلیا ، شنایزل ، دیسھارد ، ئۆگی ، کارین ، فیلیتا ، ڤی ڤی.
ئەنیمێکە ڕێگەی پێدراوە بۆ پەخشکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەلایەن باندای بۆ کات بەسەربردن،[7] و لە ڕێگەی مادمان بۆ کات بەسەربردن لە نیوزلاند و ئوستراڵیا.[8] و ئێستا بۆ کوردی دۆبلاژ کراوە لەلایەن کەناڵ و ماڵپەڕی 4anime[9] ، و لە نێوان ئاشقانی ئەنیمێ ناوبانگێکی زۆری ھەیە.[ژێدەر پێویستە]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.