کۆماری ئیرلەند
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیرلەند یان ئیرلەندا یان ئایرلەند (بە ئینگلیزی: Ireland، ئایرلەند بە ئیری: Éire، ئێرە)، بە فەرمی کۆماری ئیرلەند دەوڵەتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە دەسەڵاتی لە شەشدا پێنجی دوورگەی ئیرلەندی بە دەستەوەیە.
Ireland ئێرلەندا |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: | ||||||
پایتەخت | دەبلین 53°20.65′N 6°16.05′W | |||||
گەورەترین | دەبلن | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئیرلەندی ، ئینگلیزی | |||||
دەوڵەت | کۆماری دەستووری ، سیستەمی پەرلەمان | |||||
- | سەرۆک وڵات | مایکڵ هیگنز | ||||
دامەزران | ||||||
- | دانانی دەستووری ئیرلەندا | ١٩٣٧ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٥٬١٤٩٬١٣٩ | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠١١ | ٤،٥٨١،٢٦٩ | ||||
دراو | € یۆرۆ (EUR ) |
|||||
ناوچەی کاتی | کاتی ڕۆژئاوای ئەوروپا (WET) (UTC+0) | |||||
لای لێخوڕین | چەپ | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ie |
ئەم حکومەتە لە ١٩٢١ تا ١٩٣٧ بە حکومەتی ئازادی ئیرلەند (Irish free state) ناسراوە و لە ١٩٣٧ەوە تا ١٩٤٩ «ئێرە» (Éire) ناوی فەرمی بووە. لە ١٩٤٩ەوە «کۆماری ئیرلەند» ناوی ڕەسمییە و بە ھێنانی وشەی کۆمار، لە باکووری ئیرلەند کە بەشێک لە خاکی شانشینی یەکگرتووە جیادەکرێتەوە. ھەندێ جار بە شێوەی نافەرمی «باشووری ئیرلەند» (Southern Ireland) ئەوترێ.
لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان «ئیرلەند» و لە باشووری کوردستان «ئێرلەندا» ی پێ دەوترێ.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیرلەند ٤,٦٧٧,٣٤٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٦ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٥.٦ ساڵە. ھەروەھا ٦٣ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[1]ە وڵاتی ئێرلەندا دانیشتوانێکی چڕی لە خۆ گرتوە کە زۆرینەیان (کاسۆلیک) مەزهەبن
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.