کۆمیکەکانی ماڕڤڵ
کۆمپانیایەکی ئەمریکی تایبەت بە کات بەسەربردن / From Wikipedia, the free encyclopedia
گروپی کۆمپانیاکانی ماڕڤڵ یان مارڤڵ کۆمیکس (بە ئینگلیزی: Marvel Comics) بریتییە لە کۆمپانیایەکی بڵاوکردنەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە گۆڤارەکانی چیرۆکە نەخشێندرواەکان "کۆمیک" (Comics) بڵاو دەکاتەوە. مارڤل کۆمیکس موڵکی کۆمپانیای مارڤل بۆ بڵاوکردنەوەیە، کە ئەویش لقێکی کۆمپانیای مارڤل ئینتەرتەینمەنت. دروست بووە لە ساڵی ۱۹۳۹ کە لەو کاتەدا بەشێوەیەکی جێگیر چیرۆکە نەخشێندراوەکانی بڵاو کردۆتەوە، بنکەکەی لە نیویۆرکە، بە شێوەیەکی ڕێکتر لە ساختمانی ئیمپایر ستەیت.
جۆر | تایبەت، لقێک لە کۆمپانیای مارڤل بۆ کات بەسەربردن |
---|---|
پیشەسازی | چیرۆکی نەخشێندراو |
دامەزراوە لە | ١٩٣٩ |
دامەزرێنەر(ەکان) | مارتین گودمان |
ژمارەی نووسینگەکان | فیفس ئافینیۆ، شاری نیویۆرک، نیویۆرک |
بەڕێوەبەران | جۆ کوسادا (سەرنووسەری سەرەکی) دان باکلی (بڵاوکەرەوەی سەرەکی) |
خاوەن(ەکان) | مارڤل ئینتەرتەینمەنت |
ماڵپەڕ | Marvel.com |
مارڤل لەساڵی ١٩٣٩ لەژێر ناوی (Timely Publications) دەستبەکار بوو، و لەسەرەتای پەنجاکان ناوی گۆڕا بۆ (Atlas Comics)، مارڤل لە ساڵانی دوای ١٩٦١ ناوبانگی تەشەنەی کردوو و چەندین پاڵەوانی وەک (Fantastic Four) (Spider Man) و چەندای تری دروست کرد. وە ستان لی یەکێکە لەو کەسانەی کە لە سەرەتاوە پاڵپشتی کەر بووە بۆ مارڤل وە هەروەها یەکێکە لە داهێنەرەکان لە بوواری چیرۆکە نەخشێندراوکان.