کۆمەڵە (ماتماتیک)
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ماتماتیکدا، کۆمەڵە[1][2] پێکەوە گردەوەبوونی شتانی لێکجیاوازە.[3] کۆمەڵەکان لە بناخەییترین تێگەیشتەکانی ماتماتیکن. ئەگەرچی تیۆریی کۆمەڵە لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەھەمدا داھێنرا، بەڵام ئێستاکە بەشێکی ھەمیشە حازری ماتماتیکە. وەکوو بنەڕەتێکە کە دەکرێت ھەموو ماتماتیک لەسەر ئەو بنەڕەتە بینا بکرێتەوە.