کۆچ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆچ یان کۆچکردن (لە تورکییەوە: Göç) (بە ئینگلیزی: Immigration) کۆچی ناوخۆیی واتە گواستنەوەی مرۆڤەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بۆ کار یان ژیان. بەزۆری خەڵک کۆچ دەکەن بۆ ئەوەی لە بارودۆخی نالەبار یان ھۆکارەکانی وەک ھەژاری، نەخۆشی، پرسە سیاسییەکان، کەمیی خۆراک، کارەساتی سروشتی، شەڕ، بێکاری، و نەبوونی ئاسایش دوور بکەونەوە. ھۆکاری دووەم دەتوانێ ھەلومەرج و ھۆکارگەلێکی لەبار بێت کە شوێنی مەبەستی کۆچبەران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، وەکو دامەزراوەی تەندروستی زیاتر، پەروەردەی باشتر، داھاتی زیاتر، نیشتەجێبوونی باشتر، ئازادی سیاسی و کەشێکی باشتر.
کۆچ | |
---|---|
لقی | human migration |
بابەتی لاوەکی | emigration and immigration |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | sociology of immigration، مرۆڤناسی، environmental social science |
جێبەجێکار | immigrant |
بەرامبەر | emigration |
ھەرچەندە کۆچی مرۆڤ سەدان ھەزار ساڵە بوونی ھەیە، بەڵام «کۆچکردن» بە مانا مۆدێرنەکەی بریتییە لە گواستنەوەی مرۆڤەکان لە وڵاتێکی نەتەوەیییەوە بۆ وڵاتێکی دیکە، کە لەوێ ھاووڵاتی نین. کۆچبەری بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەیە بۆ نیشتەجێبوونی درێژخایەن و گەشتیاران و سەردانکەرانی کاتی و کورتخایەن وەک کۆچبەر ناناسرێنەوە. ڕێژەی کۆچی جیھانی لە ڕووی ڕەھاوە بەرزە بەڵام لە ڕووی ڕێژەیییەوە نزمە. بەپێی ئامارە خەمڵێنراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٠٥دا نزیکەی ١٩٠ ملیۆن کۆچبەری نێودەوڵەتی ھەبووە کە ٣٪ی کۆی دانیشتووانی جیھان دەگرێتەوە. ٩٧٪ی باقی دانیشتووانی جیھان لەو وڵات و شوێنانەدا دەژین کە تێیدا لەدایکبوون یان وەک خێزانێک تێیدا ژیاون.
بیرۆکەی نوێ سەبارەت بە کۆچبەری پەیوەندی بە گەشەسەندن و پێشکەوتنەوە ھەیە، بەتایبەت لە سەدەی نۆزدەھەمدا نەتەوە و وڵاتان ھەبوون کە پێوەرێکی تایبەتیان ھەبووە بۆ ڕەگەزنامەی پاسپۆرت و کۆنترۆڵی ھەمیشەیی و بەردەوامی سنوورەکان و یاسای نەتەوەیی. ڕەگەزنامەی وڵات-نەتەوەیەک مافی نیشتەجێبوونی لەو وڵاتە و ناوچەیەدا بە کەسێکی بیانی دەدا، بەڵام نیشتەجێبوون بەھۆی کۆچبەرییەوە پابەند بوو بەو مەرجانەی کە یاسای کۆچبەری دیاریی کردبوو. کۆچکردن بەبێ ڕەزامەندی فەرمی دەتوانرێت بەپێی ئەم یاسایانە بە تاوان ھەژمار بکرێت و تەنانەت ئەگەر وەک تاوانێک پێناسە نەکرێت، حکوومەتەکان بەزۆری دەستبەسەرکردن و زیندانیکردن بۆ کۆچبەری نایاسایی دەسەپێنن. ئەم نەتەوە-وڵاتانە کۆچکردن بە حاڵەتێکی سیاسیش دەزانن، بە پێناسەکردنی نیشتمان و ھاووڵاتیبوونی سەرەکی نەتەوەیەک، کە وەک میراتی سەرەکی ھاوبەشی ڕەگەزی یان کولتووری دادەنرێت، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کۆچکردن بارودۆخی ڕەگەزی و کولتووری جیاواز دەدۆزێتەوە. ئەم پرسە بە ھۆکاری گرژییە کۆمەڵایەتییەکانی ترس لە بیانییەکان و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ناسنامەی نەتەوەیی و ڕەسەن لە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو دادەنرێت.
ھەروەھا وڵاتانی وەرگرتنی کۆچبەران سوودمەندن لە ھێزی کاری کۆچبەران. زۆرێک لە وڵاتانی پیشەسازی بۆ بەڕێوەبردنی ئابووری خۆیان پێویستیان بە ھێزی ھەرزانی کۆچبەران ھەیە. کۆچبەران بە تایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵ، بیناسازی، بەڕێوەبردنی چێشتخانە و ھۆتێل، چاودێری و پەرستاری بەساڵاچووان، پاککردنەوە و خزمەتگوزاری ناوماڵ کاردەکەن. تەنانەت لەناو یەکێتی ئەورووپادا، کارکردن سنووردارکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ ھەندێک وڵات ھەیە، کە بە فەرمی سووتەمەنی کۆچبەری نایاسایی و کارکردن دەدات. لەڕاستیدا زۆرجار مشتومڕەکانی کۆچبەری کۆچبەران بەو شێوەیە نیشان دەدەن کە خۆیان بە زۆر دەچنە ناو کۆمەڵگە ئاوەدانترەکانەوە. لەم نێوەندەدا نەک ھەر باس لە ھۆکارەکانی کۆچکردن کە ڕیشەی زۆرێکیان پەیوەندییە ئابوورییە جیھانییەکانن، باس ناکرێت، بەڵکو بێدەنگی ھەیە لە بەرامبەر ئەو سوودە دەوڵەمەندانەی کە لە ڕێگەی کۆچی یاسایی و نایاسایییەوە بۆ بازرگانان دێت.[1]