وێنەکێشی مانگا From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆھێ ھۆریکۆشی (堀越 耕平، Horikoshi Kōhei، لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٦) وێنەکێشێکی مانگای ژاپۆنییە کە بە دروستکردنی زنجیرە شۆنن مانگاکانی باخچەی ئاژەڵانی ئۆماگادۆکی، باروجی و ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان ناسراوە، کە ھەموویان لە ھەفتانەی شۆنن جەمپدا زنجیرەدار کراون. ھۆریکۆشی لە دواناوەندی تۆھۆ و زانکۆی ھونەری ناگۆیا خوێندوویەتی و خەڵکی پارێزگای ئایچییە.[1] یاریدەدەری پێشووی یاسوکی تاناکا بوو، کە نووسەی زنجیرە مانگاکانی ھیتۆمی نۆ کاتۆبلێپاس و کاگیجین بوو.
کۆھێ ھۆریکۆشی | |
---|---|
لەدایکبوون | کۆھێ ھۆریکۆشی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٦ ئایچی، ژاپۆن |
نەتەوە | ژاپۆنی |
پیشە | ھونەرمەندی مانگا |
کارە ناودارەکان | باخچەی ئاژەڵانی ئۆماگادۆکی باروجی ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ھارڤی (٢٠١٩) |
واژوو | |
مانگا دڵخوازەکانی ھۆریکۆشی بریتین لە ناروتۆ، کاتیکیۆ ھیتمان ڕیبۆرن!، وەن پیس، ئاکیرا، تێکۆنکینکریت، و بۆیس ئۆن دە ڕەن. ھۆریکۆشی ھەروەھا ھەواداری کۆمیکە سووپەرھیرۆ ئەمریکییەکانە، بە تایبەتی کۆمیکەکانی ماڕڤڵ.[2]
ناو | ساڵ | بڵاوکەرەوە (کان) | تێبینییەکان | Ref.[3] |
---|---|---|---|---|
تێنکۆ (テンコ) |
٢٠٠٧ | ئاکامارو جەمپ | وەن شۆت | [4] |
پاڵەوانەکەم (僕のヒーロー Boku no Hīrō) |
٢٠٠٨ | ئاکامارو جەمپ | وەن شۆت | [5] |
شینکا ڕاپوسۆدی (進化ラプソディ Shinka Rapusodi) |
٢٠٠٨ | ئاکامارو جەمپ | وەن شۆت | [6] |
باخچەی ئاژەڵانی ئۆماگادۆکی (逢魔ヶ刻動物園 Ōmagadoki Dōbutsuen) |
٢٠١٠–١١ | شوێشا | مانگا | |
باروجی (戦星のバルジ Sensei no Baruji) |
٢٠١٢ | شوێشا (ژاپۆنی) ڤیز میدیا (ئینگلیزی) |
مانگا | |
ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان (僕のヒーローアカデミア Boku no Hīrō Akademia) |
٢٠١٤–ئێستا | شوێشا (ژاپۆنی) ڤیز میدیا (ئینگلیزی) |
مانگا |
ساڵ | خەڵات | پۆل | کار/پاڵێوراو | ئەنجام |
---|---|---|---|---|
٢٠١٥ | ٨ەم مانگا تایشۆ | مانگا | ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان | پاڵێوراو[7] |
٢٠١٦ | ٤٠ەم خەڵاتی مانگای کۆدانشا | باشترین شۆنن مانگا | ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان | پاڵێوراو[8] |
٢٠١٧ | ٤٤ەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کۆمیکی ئانگۆلم | باشترین کۆمیکی گەنجان | ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان | پاڵێوراو[9] |
٢٠١٧ | ٣یەم خەڵاتی سوگۆی ژاپۆن | مانگا | ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان | براوە |
٢٠١٨ | ٣٠ەم خەڵاتی ھارڤی | باشترین مانگا | ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان | پاڵێوراو[11] |
٢٠١٩ | ٣١ەم خەڵاتی ھارڤی | باشترین مانگا | ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان | براوە |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.