![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ed/Het_Kanonschot_-_Canon_fired_%2528Willem_van_de_Velde_II%252C_1707%2529.jpg/640px-Het_Kanonschot_-_Canon_fired_%2528Willem_van_de_Velde_II%252C_1707%2529.jpg&w=640&q=50)
کەشتیی جەنگی
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەشتی جەنگی یان کەشتی شەڕکەر کەشتییەکە کە دروست کراوە و بە پلەی یەکەم بۆ شەڕی دەریایی دانراوە. بەزۆری سەر بە ھێزە چەکدارەکانی نەتەوەیەکن.[1] کەشتییە جەنگییەکان بە شێوەیەک دیزاین کراون کە بەرگەی زیانەکان بگرن و بە شێوەیەکی گشتی خێراتر و مانۆڕیان زیاترە لە کەشتییە بازرگانییەکان. بە پێچەوانەی کەشتی بازرگانی کە بار ھەڵدەگرێت، کەشتی جەنگی بە شێوەیەکی گشتی تەنھا چەک و تەقەمەنی و پێداویستی بۆ تیمەکەی ھەڵدەگرێت. کەشتییە جەنگییەکان بەزۆری سەر بە ھێزی دەریایی دەبن، ھەرچەندە لەلایەن کەسان و ھاوبەشی و کۆمپانیاکانیشەوە بەڕێوەدەبرێن.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ed/Het_Kanonschot_-_Canon_fired_%28Willem_van_de_Velde_II%2C_1707%29.jpg/640px-Het_Kanonschot_-_Canon_fired_%28Willem_van_de_Velde_II%2C_1707%29.jpg)