کەمتیار
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەمتیار (بە ئینگلیزی: Hyena) گیانلەبەرێکی شیردەری گۆشت خۆرە لە پۆڵی کەمتیارەکان، تاوەکو ئێستا تەنھا چوارجۆری لێ دەستنیشان کراوە کە ھەرچواریان ئاژەڵی جومگەداری وشکاوەکین و لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقیا دەژین. کەمتیارەکان خاوەنی چاوێکی سەوزی کراوەن وەک ڕەنگی چاوی پشیلە و بەرگێکی توکنی تەنکیان ھەیە وەک توکی پشیلە بەڵام نەخشدارە بەشێوەی خاڵ خاڵ. کەمتیارەکان بە شێوەی کۆمەڵ کۆمەڵ دەژین. سەرچاوەی خۆراکیان پاشماوەی لاشەی نێچیرەکانی گیانلەبەرانی ترە، بۆیە پێیان دەڵێن مشەخۆر. ھەروەھا خۆشیان ڕاو دەکەن بەتایبەت لە شەوان چونکە بە ڕۆژ دەچنەوە کوخەکانیان و پشوو دەدەن، ھەروەھا قەبارەی لە گورگ گەورەترە بە تایبەت مل و سەری لەساڵێکدا پێنج تاوەکو شەش بەچکە دەکات، درێژیان دەگاتە مەتر و نیوێک بە بەرزی (٧٠–٩٠ سم).