کەنعان ناوچەیەکی کەڤناری و عیبری زمانە کە ئەڕۆکە ھەریەکە لە وڵاتانی: ئیسڕائیل، لوبنان، ئەردەن، سوریا و ناوچەی فەلەستین بەشێکیان ھی کەنعان بووە. ئەو ناوچەیە لە سەردەمی عەمارنە لە کۆتایی سەردەمی برۆنز، گرینگیەکی تایبەتی ھەبووە لەبەروەی جێگای پەیوەندی نێوان ئیمپراتۆریە مەزنەکانی کۆن وەکوو میسری کۆن، ھیتییەکان و ئاشوور بووە. ناوی ئەو ناوچەیە لە نووسراوەکانی ھەزارەی چوارەمی پێش زایین ھاتوە و دواتر لە نامەکانی عەمارنە وەکوو کیناحو (Kinaḫḫu) ناودەبرێ.

Thumb
ناوی کەنعان به خەتی هیرۆگلیف
Thumb
نەخشەی کەنعان و ناوچەکانی دەورووبەری به ئینگلیزی

ڕیشە

مانای تەواوی کەنعان دیار نیە. لە نووسراوە میسریەکان دا ناوی کەنعان زۆرتر بارێکی نێگاتیڤی ھەیە و وشەی "دز" و ""کەنعانیەکان"یان لەگەڵ بە کار ھێناوە و ئاماژەی کردوە بە خەڵکی یاخی ناوچەکە. بەڵام ئەو ناوە لە وشەی عیبری کێن (כנען) سەرچاوەی گرتووە، دەشکرێ ئاماژەیەک بێت بۆ سەرزەویەکانی خواروو لە وشەی سامی کێن بە مانای لە ژێر بوون، سەرکوت کراو کە پێچەوانی وشە ئارامیەکەیە کە مانای سەرزەویە بەرزەکان دەدا.[1]

مێژوو

پێش کۆچی ئیسرائیلیەکان و تێکەڵ بوونیان لەگەڵ خەڵکی رەسەنی ناوچەکە، کەنعان شوێنی نیشتە جێ بوونی ئەمووریەکان. عیبریەکان و خێڵە ئارامی و حووریەکان، و کەنعانیەکان و ھەروەھا خێڵە بیاباننشینەکان بوو. لە باکوور و لە کەنارەکانی لوبنان، سووریا، شاری فینیقیەکانی لێ بوون. زمانی کەنعانی ژێر لقێکە لە زمانەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی زمانی سامی.

لە ھەزارەی دووەمی پێش زایین، زۆرتری کەنعان لە ژێر فەرمانڕەوایی میسریەکان دابوو و بە پێی نووسراوەکانیان لە سەدەی ١٢ی پێش زایین، دواتر کۆنترۆلی سووریا و فەلەستینیان لە دەست ھاتە دەر.

Thumb
ناوچەی کەنعان له ١٣٠٠ی پێش زایین

سەرچاوە

زیاتر بزانە

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.