![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/12/Salmonella_typhi_typhoid_fever_PHIL_2215_lores.jpg/640px-Salmonella_typhi_typhoid_fever_PHIL_2215_lores.jpg&w=640&q=50)
گرانەتا
From Wikipedia, the free encyclopedia
گرانەتا (بە ئینگلیزی: Typhoid fever) یەکێکە لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەرس و یەکێکە لەو نەخۆشیە بڵاوانەی کە لە زۆربەی وڵاتانی نیمچە پێگەیشتوو ھەیە و ساڵانە بە ھەزاران کەس تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن. ھۆکاری توش بوون بە نەخۆشیەکە بەکتریایەکە بەناوی (salmonella typhi) کە لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوەی پیس بوو بە بەکتریای نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشیە لە ناوچەکانی ھیندستان و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین زۆر بڵاوە. بەکتریاکە لەوانەیە تەنانەت دوای چاک بوونەوەی نەخۆشەکەش لە تورەکەی زراوی نەخۆشەکەدا بۆ ماوەی چەندین مانگ یان ساڵ بمێنێتەوە، واتە ئەو کەسە ئەبێت بە هەڵگری نەخۆشیەکە کە ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشکردنی کەسانی تر. بەکترياکە توانای ژیانی ھەیە لە خاکدا بۆ ماوەی 1-5 مانگ و لەناو بەفر و ئاودا بۆ ماوەی 2-3 مانگ، لە پیسایی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ دەژی و لە شەست پلەی سەدی بۆ ماوەی 20 خولەک دەژی.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/12/Salmonella_typhi_typhoid_fever_PHIL_2215_lores.jpg/640px-Salmonella_typhi_typhoid_fever_PHIL_2215_lores.jpg)
ماوەی چوونە ژوورەوەی بەکتریاکە بۆ لەشی نەخۆشەکە ھەتا دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە (١٠-١٤) ڕۆژە .