گروپی دووەمی کەشتیوانی ناسا
From Wikipedia, the free encyclopedia
گروپی دووەمی کەشتیوانی ناسا یاخوود نۆی داهاتوو و نۆی نوێ دووەم گروپی کەشتیوانەکانە کە لەلایەن ناسا هەڵدەبژێردرێن. هەڵبژاردنی ئەم گرووپە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٦٢ ڕاگەیەندرا، نۆ پێشەنگەکە بریتی بوون لە نیل ئارمسترانگ، فرانک بۆرمان، پیت کۆنراد، جیم لۆڤێل، جەیمس مەکدیڤیت، ئیلییۆت سی، تۆم ستانفۆرد، ئێد وایت و جۆن یۆنگ. شەش کەشتیوانی لەو گروپە بەرەو مانگ فڕین؛ لۆڤێل و یۆنگ (دوو جار) و ئارمسترۆنگ و کۆنراد و یۆنگ هەروەها لەسەر مانگ ڕۆیشتن. لە کۆی نۆ ئەندامی گروپەکە حەوت ئەندامی مەدالیای شەرەفی بۆشایی ئاسمانی کۆنگرێسیان وەرگرت.[1]
هەڵبژاردنی ئەم گروپە پێویست بوو بۆ زیادکردنی کارمەندانی گروپی زاوە ٧، لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەرنامەی دووانە پێش بەرنامەی ئەپۆلۆ، لە کاتێکدا گروپی زاوە ٧ هەڵبژێردرا بۆ ئەنجامدانی هەندێک ئەرکی سادەی خولگەیی، تەحەددیاتی چاوپێکەوتنی بۆشایی ئاسمان و مانۆڕی نیشتنەوەی مانگ پێویستی بە هەڵبژاردنی کاندیدەکان هەبوو کە بڕوانامەی ئەندازیاری پێشکەوتوویان هەبێت (چوار لە کۆی نۆ) هەروەها ئەزموونی فڕینی تاقیکردنەوە. لۆڤێل و کۆنراد کاندیدی زاوە ٧ بوون، بەڵام لەو کاتەدا هەڵنەبژێردرابوون. گروپی نۆ بووە یەکەم گروپ کە فڕۆکەوانی تاقیکاری مەدەنی لەخۆگرتبوو؛ سی فڕۆکەوان بووە لە کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیکتریکی، لە کاتێکدا ئارمسترۆنگ فڕۆکەی توێژینەوەی ئێکس ١٥ی بۆ ناسا فڕیوە.