![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/29/Virgin_SIM_card_in_Poland_with_the_slogan_of_the_campaign_against_hate_speech_%2522Words_have_power%252C_use_them_wisely%2522.jpg/640px-Virgin_SIM_card_in_Poland_with_the_slogan_of_the_campaign_against_hate_speech_%2522Words_have_power%252C_use_them_wisely%2522.jpg&w=640&q=50)
گووفتاری کینەیی
From Wikipedia, the free encyclopedia
قسەی قین-تەوەر بریتییە لە دەربڕینێک کە بەمەبەستی کەمکردنەوە و ناشیرنکردنی یەکێک بەکاردێت، یان بەکارھێنانی زمانێکی زبر و نەشیاو.[1] قسەی قین-تەوەر جۆرە قسەیەکە کە ھێرش دەکاتە سەر تاکەکەس یان کۆمەڵەیەک بە بیانوو و ھۆکاری نەژادی، نەتەوەیی، ئایینی، جۆری ڕەگەز یان کەم ئەندامێتی.[2][3]
![]() | بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/29/Virgin_SIM_card_in_Poland_with_the_slogan_of_the_campaign_against_hate_speech_%22Words_have_power%2C_use_them_wisely%22.jpg/640px-Virgin_SIM_card_in_Poland_with_the_slogan_of_the_campaign_against_hate_speech_%22Words_have_power%2C_use_them_wisely%22.jpg)
بابەتەکانی ئازادی بیروڕادەربڕین، قسەی قین-تەوەر و یاساکانی قسەی قین-تەوەر جێی مشتومرن. بەپێی یاسای چەند وڵاتێک، قسەی قین-تەوەر بریتییە لە قسە، ئاماژە، ھەڵسوکەوت، نووسین یان نواندنێک کە دەبێتە پاڵنەر بۆ کردەوەی توندوتیژی و سەرھەڵدانی بیرۆکەی پێشینەیی دژی کەسێک یان چەند کەسێک لەسەر بنچینەی ئەندام بوونیان لە کۆمەڵگەیەکی دیاریکراودا.
لە ھەندێک وڵات دا، قسەی قین-تەوەر بە دەستەواژەیەکی یاسایی دانانرێت،[4] بەڵام لە ھەندێک وڵاتی تردا، وەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قسەی قین-تەوەر بەپێی دەستووری وڵات بە یاسایی کراوە و ڕێکخراوە.[5][6][7] لە ھەندێک وڵاتی دی دا، قوربانیی قسەی قین-تەوەر دەتوانێت داوا تۆماربکات بەپێی یاسای مەدەنی، یاسای تاوانکاری یان ھەردووکیان.
ماڵپەرێک کە قسەی قین-تەوەری تێدابێت ناودەبرێت بە ماڵپەری قین-تەوەر و لە ناوەڕۆکی چەندین لەو ماڵپەرانەدا بابەت و کورتەی تێدایە کە جەخت دەکەنەوە لە دیدگە و بۆچوونێکی دیاریکراو.