گیانلەبەرناسی
لێکۆڵینەوەی زانستیی گیانلەبەران / From Wikipedia, the free encyclopedia
گیانلەبەرناسی لێکۆڵینەوەی زانستیی گیانلەبەرانە.[1] لێکۆڵینەوەکانی بریتین لە پێکھاتە، ئاولەمەناسی، پۆلێن، خوو و دابەشبوونی ھەموو گیانلەبەران (زیندوو و قڕتێکەوتوو)، و چۆن کارلێک لەگەڵ ژینگەسیستمەکانیان دەکەن. گیانلەبەرناسی یەکێکە لە لقە بنەڕەتییەکانی ژینناسی. ئەم زاراوەیە لە یۆنانیی کۆنەوە ζῷον، زۆیۆن ('گیانلەبەر')، و λόγος، لۆگۆس ('زانین'، 'لێکۆڵینەوە') وەرگیراوە.[2]