![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/da/Knight%2527s_tour_anim_2.gif/640px-Knight%2527s_tour_anim_2.gif&w=640&q=50)
گەشتی ئەسپ
From Wikipedia, the free encyclopedia
گەشتی ئەسپ (بە ئینگلیزی: Knight's tour) بریتییە لە پاشیەکییەکی جووڵەی ئەسپ لەسەر تەختەی شەترەنجدا بەشێوەیەک، کە تەنیا جارێک بە ھەر خانەیەکدا بڕوات. ژمارەی ڕێکی گەشتەکان لە تەختە شەترەنجێکی ٨×٨دا ھێشتا دیار نییە. کێشەی گەشتی ئەسپ کێشەیەکی ماتماتیکییە بۆ دۆزینەوەی گەشتی ئەسپێک و دروستکردنی بەرنامەیەک بۆ دۆزینەوەی گەشتی ئەسپ لەناو خوێندکارانی زانستی کۆمپیوتەردا گرفتێکی باوە. لە کاتێکدا ئەسپەکە دەگاتەوە ئەو خانەیەی لە دەستپێکی گشتەکەدا پێیدا ڕۆیشتووە، پێی دەوترێ گەشتی داخراو و پێچەوانەی ئەم حاڵەتە، گەشتی کراوەی پێ دەوترێت .[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/da/Knight%27s_tour_anim_2.gif/320px-Knight%27s_tour_anim_2.gif)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/c/ca/Knights-Tour-Animation.gif)