ھائارێتز (بە عیبری: הארץ واتە: «زەوی») ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلییە بە زمانی عیبری و ڕۆژانە لە تەلئەبیب بابەت بڵاودەکاتەوە و لە سەرانسەری ئیسرائیلدا بوونی ھەیە. ھەروەھا وەرگێڕانی ئینگلیزی لە ھەڵبژاردنەکانی ڕۆژنامەکە بە ھاوکاری ڕۆژنامەی ئەمریکی ھیرالد تریبیوون بڵاودەکاتەوە. و بە یەکێک لە گرنگترین ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل دادەنرێت.

زانیاریی خێرا ھائارێتز, دامەزران ...
ھائارێتز
Thumb
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩١٩
سەرناوהארץ‎، Haaretz
وڵاتئیسرائیل
پۆتانی شوێن
لایەنگیریی سیاسیچەپڕەوی
ئایدۆلۆژیای سیاسیsocial liberalism، دیموکراسیی کۆمەڵایەتی، لیبرالیزم
خاوەنSalman Schocken، DuMont Media Group، Leonid Nevzlin
جێگەی دەگرێتەوەThe Palestine News
سەرنووسەرAluf Benn
بڵاوکەرەوەAmos Schocken
وڵاتی بنەڕەتئیسرائیل
زمانعیبری مۆدێرن، زمانی ئینگلیزی، زمانی عیبری
دابەشکەرگووگڵ پلەی، ئاپ ستۆر
چاپی ڕۆژنامەBerliner
ناونیشانی شەقامשוקן 21, תל אביב, 61001
وێبگەhttps://www.haaretz.com/، https://www.haaretz.co.il/
Thumb
دایخە

لە ساڵی ١٩١٩ لە ئورشەلیم دامەزراوە، و سەر بە کۆمەڵەی ھائارێتزە. لە ساڵی ١٩٢٥ دەستەی نووسەران و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە ڕوویان لە تەلئەبیب کرد. لە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن زالمان شۆکن، بازرگانێکی ئەڵمانی-جوولەوە کڕدرا، کە کوڕەکەی گێرشۆم شۆکن وەک سەرنووسەری سەرەکی دەستنیشانکرد. گێرشۆم شۆکن بۆ ماوەی ٥١ ساڵ تا ساڵی ١٩٩٠ ئەم پۆستەی ھەبوو، بە پلەی یەکەم بەرپرسیار بووە لە دیزاین و شێوازی نووسین و شێوازی سەرنووسەری ڕۆژنامەکە. لە ساڵی ١٩٩٠ گێرشۆم شۆکن ھانۆچ مارماری وەک سەرۆکی سەرنووسەری دامەزراندووە، لەکاتێکدا کوڕەکەی بەناوی ئامۆس شۆکن خاوەندارێتی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەکەی بۆ مایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٥دا دەیڤید لانداو وەک سەرنووسەر دەستنیشانکرا دوای ئەوەی مارماری دەستی لەکارکێشایەوە دوای ناکۆکی لەگەڵ ئەمۆس شۆکن سەبارەت بە شێوازی سەرنووسەری و شێوازی بازاڕکردن.[1] [2][3]

ھائارێتز سەر بە ھێڵی سیاسی چەپی ئیسرائیلە. یەکێک لە ڕەوتەکانی ڕۆژنامەکە کشانەوەی بوو لە دەوڵەتی فەلەستین، ھەروەھا بەرگری لە ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ کرد.

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.