ھادی مەحموود
نواندکارێکی کوردی باشووری کوردستان بوو (١٩٧٠–٢٠٢٣) From Wikipedia, the free encyclopedia
نواندکارێکی کوردی باشووری کوردستان بوو (١٩٧٠–٢٠٢٣) From Wikipedia, the free encyclopedia
ھادی مەحموود ناسراو بە حەمە تاڵ[1] (لە ساڵی ١٩٧٠ لە گەڕەکی سابوون کەرانی شاری سلێمانی لەدایکبووە[2] - لە ۲۹ی نیسانی ٢٠٢٣ بەھۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا)[3] ئەکتەرێکی کورد بوو و زیاتر لە ڕۆڵی کۆمیدی دەردەکەوت. ناوبانگی ھادی لە درامایی گەردەلوولەوە سەری ھەڵدا کاتێک بە کەسایەتی عەریف حەمە تاڵ دەرکەوت.[4]
لە ساڵی ١٩٩٧ەوە دەرفەتی بۆ ڕەخساوە بەشداری کاری ھونەریدا بکات، و پاش دەرکەوتنی لە درامای گەردەلوول، و پاشانیش لە درامای پەتریپۆت، بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی تەلەفزیۆنی کوردیی، و لە ساڵی (٢٠١٨)ەش لە ڕادیۆی نالیا پێشکەشکاری بەرنامەی "چێشتەناو" بوو و تێیدا لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ھاوڵاتیاندا نوکتە و قسەی خۆشیان پێشکەش بە بیسەران دەکرد.[5] چەند مانگێک بەر لە گیان لەدەستدانی، بە ھۆی سەختی ژیان و بارودۆخی دارایی حەمەتاڵ رادەیەک لە کاری ھونەری بۆ ماوەیەک دوور کەوتبووە و بۆ دابینکردنی بژێوی خۆی و خێزانەکەی لە ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا کاری بەقاڵی دەکرد.[5]
ھادی لە ٢٩ نیسانی ٢٠٢٣ بە ھۆی جەڵتەی دڵ لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[7] مەھدی مەحموود باسی دوایین دیداری خۆی و براکەی کرد کە ھونەرمەندەکە گوتوویەتی: «تەوبە بێت لە ھەموو شتێک، نوێژ و عیبادەت دەکەم»[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.