![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c7/Harry_Styles_OTRA_Tour_2015.jpg/640px-Harry_Styles_OTRA_Tour_2015.jpg&w=640&q=50)
ھاری ستایڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
هاری ئێدوارد ستایلز (بە ئینگلیزیHarry Edward Styles )، گۆرانیبێژی ئینگلیزی، لەدایکبووی ١ی شوباتی ١٩٩٤. کاری مۆسیقایلە ساڵی ٢٠١٠ دەستیپێکرد وەک بەشێک لە گروپی یەک ڕێگا One Direction، گروپێکی کوڕان کە لەسەر زنجیرەی پێشبڕکێی مۆسیقای بەریتانیThe X Factor پێکهێنرا دوای ئەوەی هەر ئەندامێکی گرووپەکە لە پێشبڕکێی تاکەکەسیەکە دەرکرا. ئەوان بوونە یەکێک لە گروپە کوڕەپڕفرۆشەکانی جیهان .ستایلز لە ساڵی ٢٠١٧ یەکەم ئەلبوومی تاکە کەسی خۆی بە ناوی خۆی لە ڕێگەی کۆمپانیای کۆڵۆمبیا ڕیکۆردزەوە بڵاوکردەوە، بۆ یەکەمجارلە بەریتانیا و ئەمریکا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و یەکێک بوو لە دە ئەلبوومە پڕفرۆشەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٧دا، لە کاتێکدا گۆرانیسەرەکییەکەی بەناوی "Sign of the Times"، لە پێشەنگی چارتی تاکەکانی بەریتانیا بوو. دووەم ئەلبوومی ستایلز بە ناوی Fine Line (2019)، بۆ یەکەمجار لە لوتکەی بیلبۆرد 200ی ئەمریکادا دەرکەوت و گەورەترین فرۆشی لە هەفتەی یەکەمدا تۆمارکرد، هەروەها دوایینئەلبووم بوو کە لە "500 گەورەترین ئەلبوومی هەموو مێژوو دادەنرێ.چوارەمین تاکە گۆرانییەکەی بەناوی" Watermelon Sugar" لە پلەی یەکەمی بیلبۆرد هۆت ١٠٠می ئەمریکا بوو، سێیەم ئەلبوومی ستایلزبە ناوی هاریز هاوس (٢٠٢٢) چەندین ژمارەی پێوانەیی شکاند و ستایشی زۆریکرا، خەڵاتی گرامی بۆ باشترین ئەلبوومی ساڵ لە ساڵی٢٠٢٣ وەرگرت بۆ ئەلبوومی ، "As It Was"، وە بوەە گۆرانی ژمارە یەک لە ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ئاستی جیهانی بەپێی ماڵپەڕی بیلبۆرد.ستایلز خەڵاتی جۆراوجۆری وەرگرتووە، لەوانە شەش خەڵاتی بریتانی، سێ خەڵاتی گرامی، خەڵاتێکی ئیڤۆر نۆڤێلۆ، سێ خەڵاتی مۆسیقایئەمریکی. ڕۆڵە سینەماییەکانی بریتین لە فیلمی Dunkirk (2017)، Don't Worry Darling (2022) و My Policeman (2022). جگە لە مۆسیقا و نواندن، ستایلز بە جلوبەرگو ستایلە زەقو سەیرەکان ناسراوە. یەکەم پیاوە کە بە تەنیا لە بەرگی ڤۆگدا دەرکەوتووە.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c7/Harry_Styles_OTRA_Tour_2015.jpg/640px-Harry_Styles_OTRA_Tour_2015.jpg)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/76/Harry_Styles-_Love_on_Tour._Wembley_Stadium%2C_19th_June_2022.jpg/640px-Harry_Styles-_Love_on_Tour._Wembley_Stadium%2C_19th_June_2022.jpg)