ھانتەر بایدن
پارێزەر و بازرگانی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
هانتەر بایدن (بە ئینگلیزی: Hunter Biden) ناوی تەواوی ڕۆبێرت هانتەر بایدن لەدایکبووی ٤ی شوباتی ١٩٧٠یەو پارێزەر و بازرگان و هونەرمەندی ئەمریکییە. هەروەها سەرۆکی سندوقی پاراستن و وەبەرهێنەری سندوقی سەرمایەی مەترسی و سندوقی پشکی تایبەت بووە. پێشتر وەک بانکدار و لۆبیست و نوێنەری یاسایی بۆ کۆمپانیاکانی لۆبیکردن کاری کردووە.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
هانتەر بایدن کوڕی دووەمی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و هاوسەری یەکەمی نیلیا هانتەر بایدنە. لە ساڵی ١٩٧٢ کاتێک هانتەر بایدن تەمەنی دوو ساڵان بوو، ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی دایکی کە شۆفێری دەکرد و خوشکە یەک ساڵانەکەی بەناوی نائۆمی بە سەختی بریندار بوون.[1][2]
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بابەتێکی لەسەر کۆمپیوتەرێکی لاپتۆپ بڵاوکردەوە کە هی هانتەر بایدن بووە. گوایە لاپتۆپەکە نزیکەی ١٢٩ هەزار ئیمەیڵ و مادەی تێدابووە لەسور گەندەڵی، بەڵام نیویۆرک پۆست هیچ بەڵگەیەکی نەخستە ڕوو. بۆیە دەزگاکانی دیکەی میدیا ڕەتیانکردەوە ئەو هەواڵە بڵاوبکەنەوە، بەهۆی ئەو نەبوونی سەرچاوە.[3] ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢دا بڵاویانکردەوە کە هەندێک لەو ئیمەیڵانەی لە کۆمپیوتەرەکەدا دۆزراونەتەوە ڕاستەقینەن.[4][5] بەشێک لە ڕەخنەگرانی خێزانی بایدن ڕایانگەیاندووە کە ناوەڕۆکی لاپتۆپەکە گەندەڵی باوکی هانتەر، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای ئاشکرا کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە دەرنەکەوتووە.[6] دواتر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، هانتەر بایدن لە ساڵی ٢٠١٩، لاپتۆپەکەی کە ئەپڵ بووە، لە دوکانێکی چاککردنەوە لە ویلایەتی دێلاوێر جێهێشتووە.[7]