ھاوواتا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھاوواتا یان ھاومانا (بە ئینگلیزی: Synonym) وشەیەک یان دەستەواژەیەکە کە لە یەک زماندا بەتەواوی یان بە نزیکەیی، یەکسانە لە مانادا بە وشە یان دەستەواژەیەکی تر.[1]
تاقیکردنەوەی پێوانەیی بۆ وشە ھاوماناکان، بە شێوازی جێگرتنەوەیە: فۆرمێک لە ڕستە دەتوانێت بە ڕستەیەکی تر بگۆڕێت بەبێ گۆڕینی ماناکەی. لە ڕووی زمانەوانییەوە، وشەی ھاوواتا بە گشتی بۆ خۆلادان لە دووبارەکردنەوەی وشەکان لە ڕستەکاندا بەکار دەھێنرێت و لە ڕوانگەی ئەدەبییەوە، ھەروەھا بۆ جوانی و دەوڵەمەندی دەقەکە زیاد دەکرێت.
وشەی وەرگیراو لە زمانەکانی تر دەکرێت وەک ھاوواتا بەکار بھێنرێت ئەگەر ھەمان مانای بێت. وەک تغییر: گۆڕان. لەم حاڵەتەدا بەھۆی ھاتنی وشەی عەرەبی بە زمانەکانی دیکە وەک فارسی دەکرێت ئەو وشانەی چوونە ژوورەوە بە ھاوواتا لەقەڵەم بدرێت.[2]