ھاوکێشەی ھێڵی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھاوکێشەی ھێڵی (بە ئینگلیزی: Linear equation) ھاوکێشەیەکی جەبرییە کە ڕستەکانی یان بەھایەکی نەگۆڕە یا ئەنجامی لێکدانی بەھایەکی نەگۆڕ لە بەھایەکی گۆڕەک لە پلەی یەک. دەشێت ھاوکێشەی ھێڵی یەک گۆڕەک یان چەند گۆڕەکی ھەبێت. شیکارەکانی ھاوکێشەی ھێڵی جووتەڕێکخراون کە بە خاڵ لەسەر یەک ڕاستەھێڵ لە ڕووتەختی پۆوتاندا دەنوێنرێت.