ھیوا (کەشتیی ئاسمانی)
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەشتی ئاسمانی ھیوا (بە عەرەبی: الأمل) پرۆژەیەکی وڵاتی ئیماراتە، کە پرۆژەیەکە تایبەتە بە بۆشایی ئاسمان و پاشی دووجار لە گواستنەوەی کاتی هەڵدان بڕیاردرا کەشتیەکە لە ٢٠ی تەمموز بنێردرێتە دەرێی زەوی، کەشتییەکە لەلایەن ناوەندی محمد کوری راشدی بۆشایی دەزگای ئیمارات بۆ بۆشایی دروستکرایە، ھەروەھا زانکۆکانی کۆلۆرادۆ و زانکۆی ویلایەتی ئاریزۆنا و کالیفۆرنیا بێرکلی بەژداریان کردییە لە بەرەوپێشبردنی کەشتییەکە، کەشتییە ئاسمانییەکە تایبەتە بە ھەسارەی بارام و لەسەر ئەو ھەسارەیە لێکۆڵینەوە دەکا و ڕوانگەی کەش و ھەوای ڕۆژانە و وەرزی دەکا، ھەروەھا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو لێشاوە خۆربارانەی کە ڕووئەدا لەسەر ھەسارەی بارام، ھەروەھا چۆنییەتی گۆڕانی کەش و ھەوای ناخی ھەسارەی بارام، ھەروەھا کەشتییەکە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارە دەگەرێ کە لەبەر چ ھۆکارەک ئۆکسجین و ھایدرۆجین لەو ھەسارەیە پەرت بوونە بۆ بۆشایی ئاسمان، ھەروەھا پێشبینی دەکرێ کە ئەو کەشتییە ئاسمانییە لە مانگی شووباتی ٢٠٢١ بگاتە خولگەی ھەسارەکە، کەشتییەکە لە ڕێگای مووشەکی ئاتش-٢ ی یابانی قوڕس. [1] [2]