ھێلین ھەنت
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێلین ھەنت (لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣) خانمەئەکتەری ئەمریکییە.[1] لەماوەی ژیانی ھونەریدا، چەند خەڵاتێکی بەدەست ھێناوە لەوانە، جارێک خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا چوار جاریش خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.
ھێلین ھەنت | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Helen Hunt | |
لەدایکبوون | (١٩٦٣-٠٦-١٥) ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٠ ساڵ) شاری کولڤەر، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Helen Elizabeth Hunt |
باوک | Gordon Hunt |
دایک | Jane Elizabeth Novis |
ھاوسەر | هانک ئازاریا |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Matthew Carnahan |
منداڵ | Makena Lei Carnahan |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٨ |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
ھێلین لە ساڵی ١٩٧٣، بۆیەکەمینجار لە فیلمی Pioneer Woman دەرکەوت. لە ساڵانی ١٩٩٢، ١٩٩٩ و ٢٠١٩ بەھۆی بەشداریکردنی لە زنجیرەی کۆمێدی-سیتکەم، بەناوی شێتی تۆم (Mad About You)، ھێلین توانی سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترینن خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆن - میوزیکاڵ یان کۆمێدی بەدەستبھێنێت، ھەروەھا چوار خەڵاتی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین خانمەئەکتەری سەرەکی لە زنجیرەی کۆمێدی بەدەستھێنا.[2]
ھەنت لە ساڵی ١٩٩٧، لە فیلمی As Good as It Gets بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر بەدەستھێنا.[3] دواتر لە ساڵی ٢٠١٢، بەھۆی دەرکەوتنی لە فیلمی The Sessions پاڵێوراوکرا بۆ ھەمان خەڵات. لە ساڵی ٢٠٠٧، بۆیەکەمینجار فیلمێکی بەناونیشانی Then She Found Me دەرھێنا، دوای ئەوەش لە ساڵی ٢٠١٤، فیلمی Ride دەرھێنا.
لە ساڵی ١٩٩٤، ھێلین لەگەڵ ئەکتەر ھاننک ئازاریا ھاوسەرگیری کرد، بەڵام دوای ١٧ مانگ جیابوونەوە. لە ساڵی ٢٠٠١، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ بەرھەمھێنەر ماتیو کارناتان دروست کرد، لە ساڵی ٢٠٠٤ بەیەکەوە کچێکیان بوو، بەلام لە ئابی ٢٠١٧ جیابوونەوە.[4]