From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕووداوی گۆڕەپانی فیردەوس ھەڵوەشاندنەوە و لەناوبردنی پەیکەری سەددام حوسێن بوو لە گۆڕەپانی فیردەوسی پایتەختی بەغدا، لەکاتی داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن سەربازانی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا. ئەم ڕووداوە گرنگییەکی سیاسی و ڕەمزی گەورەی ھەیە.
ھێنانەخوارەوەی پەیکەری سەددام لە گۆڕەپانی فیردەوس | |
---|---|
[[File:|frameless|250px]] | |
وڵات | عێراق |
پۆتانی شوێن | |
لە نیسانی ٢٠٠٢دا پەیکەرەکە (کە بەرزییەکەی ١٢ مەتر دەبێت) وەک ڕێزێک بۆ یادی لەدایکبوونی ٦٥ ساڵەی سەددام حوسێن دانرا.[1]
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ کۆمەڵێک ھاووڵاتی شارستانی عێراق دەستیان کرد بە ھێرشکردنە سەر پەیکەرەکە. یەکێک لەو ھەوڵە بێھودانە لەلایەن کازم شەریف بوو کە چەکوشێکی بەکارھێنا و بوو بە سەرنجی میدیاکان. دوای ماوەیەکی کەم، یەکەیەکی پێشکەوتووی ھێزی دەریایی ئەمریکا گەیشتنە گۆڕەپانی فیردەوس و ناوچەکەیان پاراست و پەیوەندییان بە ڕۆژنامەنووسانی بیانییەوە کرد کە لە ھۆتێل فەلەستین لە گۆڕەپانەکەدا جێگیر کران. دوای دوو کاتژمێر، پەیکەرەکە لەلایەن ھێزە دەریایییەکانی ئەمریکاوە بە ئۆتۆمبێلێکی چاککردنەوەی زرێپۆشی M88 ھێنرایە خوارەوە.[2]
پێش ئەوەی پەیکەرە برۆنزییەکە بڕوخێنرێت، یەکێک لە سەربازە ئەمریکییەکان سەرکەوت و ئاڵای ئەمریکای لەسەر پەیکەری سەددام حوسێن دانا، لەنێو خۆشی و ھاواری عێراقییەکان.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.