From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەوابڕەکان (بە ئینگلیزی: Skyscraper) بریتین لە بینایەک کە لانی کەم ٤٠ نھۆمیان ھەیە و بەرزییان زیاتر لە ١٥٠ مەتر دەبێت. بەرزی لانیکەم ١٥٠ مەتر وەک پێوەرێک بۆ پێناسەکردنی ھەوابڕەکان بەکاردەھێنرێت. بینا بەرزەکان کە بەرزییان کەمترە لە ١٥٠ مەتر پێیان دەوترێت بینای بەرز.
ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا بۆ بینا بەرزەکان لە شارەکانی شیکاگۆ و نیویۆرک بەکارھاتووە. لەسەرەتادا مۆڵەتی دروستکردنی ھەوابڕەکان لە شیکاگۆ دەرچوو؛ بەڵام لە ساڵی ١٨٩٢دا دروستکردنی ھەوابڕەکان لە سەرووی [convert: invalid number] ڕاگیرا؛ بەڵام ئەم سنووردارکردنە لە نیویۆرک جێبەجێ نەکرا؛ بۆیە تا سەرەتای سەدەی بیستەم ئەم شارە پڕ بوو لە ھەوابڕەکان.[1] دواتر لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و ئەندازیاریدا، مێژوونووسانی تەلارسازی ڕەتیانکردەوە ئەم زاراوەیە بۆ باڵەخانە بەرزەکانی خشت بەکاربھێنن و تەنھا بۆ باڵەخانە بەرزەکان کە چوارچێوەی پۆڵایان لەسەر بوو بەکاریان دەھێنا.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.