From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە فیلمێکی بە کۆمپیوتەر جووڵاوی خەیاڵی زانستیی کۆمێدیی ٢٠٠٩ی ئەمریکییە کە لەلایەن سۆنی پیکچەرز ئەنیمەیشنەوە بەرھەمھاتووە و بە کەمی لە کتێبی منداڵانی بەھەمان ناوەوەی جوودی و ڕۆن بارێتەوە وەرگیراوە. فیلمەکە لەلایەن فیڵ لۆرد و کریستۆفەر میڵەرەوە نووسراوە و دەرھێندراوە لە یەکەم کاری دەرھێنەریاندا، و کاستە دەنگییەکەی پێکدێت لە بیڵ ھەیدەر، ئانا فارس، جەیمس کان، ئاندی سامبێرگ، بڕووس کامپبێڵ، مستەر تی، بۆبی جەی. تۆمپسن، بینجامین برات، و نیڵ پاتریک ھاریس. فیلمەکە باسی داھێنەرێکی بەرزخواز دەکات بە ناوی فلینت ڵۆکوود کە ئامێرێک دروست دەکات، دوای زنجیرەیەک لە ھەوڵی شکست خواردوو، کە دەتوانێت ئاو بگۆڕێت بۆ خواردن. دوای ئەوەی ئامێرەکە تێگەیشت پەیدادەکات و دەست دەکات بە دروستکردنی تۆفانی خواردن، فلینت دەبێت ئامێرەکە تێک بشکێنێت بۆ ڕزگارکردنی جیھان.
ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە | |
---|---|
دەرھێنەر |
|
بەرھەمھێنەر | پام مارسدێن |
شانۆنامە |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ماڕک مەدەرباو[1][2][3] |
مۆنتاژ | ڕۆبێرت فیشەر جوونیۆر |
بڵاوکردنەوە | سۆنی پیکچەرز ڕیڵیسینگ[4] |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک[4] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٠٠ ملیۆن دۆلار[6] |
داھات | ٢٤٣ ملیۆن دۆلار[6] |
فیلمەکە لە لۆس ئانجلەس لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بەخشکرا و شەش ڕۆژ دواتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوبوویەوە لە ١٨ی ئەیلوول لەلایەن سۆنی پیکچەرز ڕیڵیسینگ لەژێر کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی کۆڵۆمبیا پیکچەرز. بووە خاوەنی ٢٤٣ ملیۆن دۆلار لە سەرتاسەری جیھاندا بە تێچوونی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیس.[6] فیلمەکە بە گشتی بووە خاوەنی ستایشی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، بۆ شێوەکارییە ڕەنگاوڕەنگەکانی، گاڵتەئامیزی، داڕشتنی کەسایەتییەکانی، و نواندنە دەنگییەکەی، لەکاتێکدا نەخشاندنە سادەیییەکەی کەساتییەکان و چیرۆکەکەی دەوترا کە نەگونجاون. فیلمەکە بووەتە زنجیرەیەک، بە پاشھاتێک، ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە ٢، کە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە، ھەروەھا زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشن کە لە فیلمەکەوە وەرگیراوە کە لە کاڕتوون نێتوۆرک پەخشکرا لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٧، و بەبێ گەڕانەوەی ھیچکام لە کاستی ڕەسەن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.