ھەوری
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەوری یان گوڵوەنی (Gulwenî) لەچکێکی کۆنی خەڵکانیی کورد و لوڕە کە زیاتر لە بەشەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەم جۆرە لەچکە لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان بەدی دەکرێت، بەڵام زۆرتر لە ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان واتە کرماشان، ئیلام و لەکستان و ھەروەھا لە نێوان لوڕەکانی پارێزگای لوڕستانیش باوە.
لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان "گوڵوەنی" پێ دەوترێت، بەڵام لە زاراوەی سۆرانی "ھەوری" و لە ھەندێک ناوچەی تری کوردستان "شەدە"ی پێ دەوترێت.
گوڵوەنی ھەم بۆ پیاوان و ھەمیش بۆ ژنان باوە. لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان وەکوو ڕووسەری، ڕەشتی، مشکی، لەچک و سەروێن کەڵکی لێ گیراوە و ھەروەھا وەکوو شاڵ و دەورەملە بە دەوری ملدا دەبەسترێت و بەر سەر شاندا دەخرێت. لە ساڵانی ١٩٩٠ بەم لاوە وەکوو شێوەیەکی نوێ لە جلی ژنانە وەکوو کراسیش دەدوورێت و لە بەر دەکرێت.