ھەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ سەرۆک کۆماری ئێرانە From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵبژاردنی ٢٠٢١ی سەرۆک کۆماری ئێران ١٣ھەمین ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێرانە، لە دوای دامەزراندنی ڕژێمی ئێران بە ڕێبەرایەتی ویلایەتی فەقیە. ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەکرێت بەر لەوادەی خۆی ئەنجام بدرێت کاتێک کە حاڵەتی تایبەتی پێویست بێت، وەک لابردنی سەرۆک کۆمار، دەست لەکارکێشانەوە یان مردنی سەرۆک کۆمار. بە ڕێگای ھەڵبژاردنی گشتی. لە سەرەتادا حەوت کەس وەک کاندید پەسەندکران[6] بەڵام دواتر سێ کەسیان لە کاندیدکردن کشاندەوە تەنھا چوار کەسمانەوە کە ئەوانیش ئیبراھیم ڕەئیسی، موحسین ڕەزایی، عەبدولناسر ھیمەتی، ئەمیرحوسێن قازیزادە ھاشمی.[7] حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژھەڵات بایکۆتی ھەڵبژاردنەکەیان کردووە داوایان لە خەڵک کرد بەشداری نەکەن. ھەڵبژاردنەکان سەر لەبەیانی ڕۆژی ھەینیی، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو. لەم ھەڵبژاردنە ٥٩ ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبوو.لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و ٣٩٢ ھەزار و ١٤٨ بۆ یەکەم جار مافی دەنگدانیان پێ دەدرێت. زیاتر لە ٦٦ ھەزار سندووقی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئامادەکراون. لە ١٣٣ وڵاتی دیکەی جیھان سندوقی ھەڵبژاردن بۆ ھاوڵاتیانی ئێرانی دانراون ڕۆژی ١٨ی جونی ٢٠٢١ سەعات ٧ی بەیانی بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەران کرایەوە و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەستی پێکرد .تا سەعات دووی بەرەبەیان درێژەی کێشا ، ئێوارەی ڕۆژی ١٩ی جوون ٢٠٢١ ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لەلایەن ناوەندی هەڵبژاردنی ئێران بڵاوکرایەوە ، ئیبراهیم رەئیسی بە زۆرینەی دەنگی بەشداربووان بووە سەرۆککۆماری ئێران . لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەیەکی کەم لەخەڵک بەبەراورد بە ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشداریان کرد بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس بەشداریی هەڵبژاردنەکەیان کردووە لەکاتێکدا ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. چاودێران و شرۆڤەکاران هۆکاری کەم بۆ : قەیرانی ئابووری، بێهیوایی خەڵک لە جێبەجێ بوونی خواست و داواکارییەکانیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ، گەندەڵیی بەرفراوانی دارایی و ئیداری و ئابووری ، دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی بەهۆی ناڕەزایەتی دەڕبرین ، خۆپیشاندان بەرفراوانەکانی ساڵانی ڕابردوو وەک خۆپیشاندانەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ و تشرینی دووەمی ٢٠١٩، سزاکانی ئەمریکا، نەبوونی ئازادی سیاسی وەک ئازادی ڕادەربڕین و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، بڕوانەبوون بە حکومەت و دەسەڵات لە ئێران، خراپی بارودۆخی ئابووری ، تەحریمی هەڵبژاردنەکان لەلایەن گروپ و رێکخراو و کەسایەتییە دیارەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران و بڕوانەبوون بە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکانی خەڵک لە رێگای هەڵبژاردن لە ژێر دەسەڵاتی سیستەمی ئێران گەڕێندرایەوە .[8][9][10]
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
وەزارەتی ناوخۆ لیستی فەرمی کاندیدە شیاوەکانی ئەنجومەنی پاراستنی دەرستور لە ٢٥ ی ئایاری ٢٠٢١ دا دەرکرد. ئەنجومەنەکە حەوت کاندیدی وەک کاندید بۆ سەرۆک کۆماری پەسەند کرد بەڵام دواتر سێ کەس لە کاندیدە شیاوەکان کشانەوەی خۆیان لە ھەڵبژاردن ڕاگەیاند.[11] ئەو چوار بەربژێرەی دواتر مانەوە بریتیبوون لە:
سەرئەنجام لە ھەڵبژاردنەکاندا ئیبراھیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری ھەبژاردنی خولی سێزدەھەمی ئێران ھەڵبژێردرا.[12][13]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.