ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریا لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، لەکاتێکدا کۆچبەرانی سووری لە ٢٠ی ئایاریش توانیان ڕای خۆیان بدەن.[1] بەشار ئەسەد، مەحموود مەرعی و عەبدوڵڵا سەلووم عەبدوڵڵا ئەم سێ کەسە بوون کە بە کاندیدای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریا تۆمار کران.
زانیاریی خێرا ڕێژەی بەشداری, پارت ...
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریا (٢٠٢١)
|
→ ٢٠١٤
|
٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ (2021-05-26) |
٢٠٢٨ ←
|
|
|
ڕێژەی بەشداری |
٧٨٫٦٤٪ |
|
|
|
|
پارت |
بەعس |
ی.س.د |
ح.ی.س |
ھاوپەیمانی |
ب.ن.س |
ل.پ.ن |
ب.ن.پ |
دەنگدانی ناسراو |
١٣،٥٤٠،٨٦٠ |
٤٧٠،٢٧٦ |
٢١٣،٩٦٨ |
ڕێژەی سەدی |
٩٥٫١٩٪ |
٣٫٣١٪ |
١٫٥٪ |
|
سەرۆک کۆماری پێش ھەڵبژاردن
بەشار ئەسەد
حیزبی عەرەبیی سۆسیالیستی بەعس – سووریا |
سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراو
بەشار ئەسەد
حیزبی عەرەبیی سۆسیالیستی بەعس – سووریا |
|
دایخە
پێش ھەڵبژاردن، چەند وڵاتی جیھان وەکوو ویلایەتە یەکگرتووەکان مەترسی خۆیان لەبارەی ڕەوابوون و ساغی ئەم ھەڵبژاردنە، ڕاگەیاند و گوتیان کە ئاکامی ھەڵبژاردنەکە بە فەرمی ناناسن.[2] لە ئەنجادا لەلایەن ھەندێک لە لێکۆڵراوە ڕۆژاوایییەکان وەکوو ھەڵبژاردنێکی لەپێشدا بڵاوکراو و فریودان ناسراوە، سەرکەوتنی لەبەر چاوی بەشار ئەسەد بوو کە کەمێک زیاتر لە ٩٥٪ ڕایەکانی بە دەست ھێنا.[3][4][5] کاربەدەستان گوتیان کە ٧٨٫٦٪ لە خەڵک بەشدارییان کردووە، بەڵام لەبەر شەڕ و کۆچبەری ئەم ژمارەیە کەم بووەتەوە.[6] ئەمە ئاخرین ھەڵبژاردنێک بوو کە ئەسەد بەپێی وەرزی چوارەم، ماددەی ٨٨ی یاسای بنەڕەتی سووریا مافی بەشداریکردنی تێدا ھەبوو.[7]