From Wikipedia, the free encyclopedia
Page داڕێژە:Infobox election/styles.css has no content.Page داڕێژە:Infobox/styles-images.css has no content.
|
ھەڵبژاردنی فیدراڵیی ٢٠٠٧ بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی فیدراڵی ئوسترالیا و ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیر، لە ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوەچوو.[1] ژیاتر لە ١٣، ٦٠٠، ٠٠٠ کەس لە گەلھەی بیست و یەک میلیۆنی ئوسترالیا دەیانتوانی دەنگ بدەن، بە پێی ڕاگەیێندراوی فەرمی سەرۆکوەزیران، پارتی کرێکار براوەی ئەم ھەڵبژاردنە بوو.[2][3]
ئەنجامە سەرەتاییەکان نیشاندەری سەرکەوتنی دڵنیایی پارتی کرێکار بوو. بەم شێوەیە کێڤین رۆد لە پارتی کرێکاری ئوسترالیا وەکوو سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ناوبرا.
دوو پارتی دیاری ئەم ھەڵبژاردنە کە لە پێشبڕکێکە دابوون بریتی بوون لە پارتی دەسەڵات واتا پارت لیبراڵ بە ڕێبەری جۆن ھۆوارد کە لە ساڵی ١٩٩٦ و بۆ ماوەی ١١ ساڵ پارتی براوەی ھەڵبژاردنەکان بوو. لە لایەکەی تر پارتی چەپگەرای کرێکار بە ڕێبەری کێڤین رۆد و بە وردبوونەوە لەسەر بابەتەکانی ژینگە و باشتر کردنی باروودۆخی کار لەم وڵاتە دا و بە پێی پێش بینیەکان بەختێکی زۆرتری بۆ بردنەوە ھەبوو. پارتی لیبراڵ لەگەڵ پارتی نیشتیمانیی ئوسترالیا ھاوپەیمانیان بەستبوو. پارتی سەوزەکانی ئوسترالیاش بە تەنیا بەڵام ھاوسوێی پارتی کرێکار بەشداری ئەم ھەڵبژاردنانەی کرد.
پێشبڕکێی سەرەکی لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ و بۆ گرتنی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا بوو. ئەم ئەنجومەنە بریتیە لە ١٥٠ کورسی و بە پێی ئەنجامە ڕاگەیێندراوەکان پارتی کرێکار توانی ٨٣ کورسی و نزیک بە ٥٣٪ ھەموو دەنگەکانبکاتە ھی خۆی.[4] ھاوپەیمانی پارتی لیبراڵ و پارتی نیشتیمانیش کۆ گشتی ٥٨ کورسیان بەدەست ھێنا.
لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ھەڵبژاردنی سەرتاسەری بۆ دیاری کردنی ئەندامانی سێنای ئوسترالیاش بەڕێوەچوو. ئەم ئەنجومەنە ٧٦ ئەندامی ھەیە کە چاودێری لەسەر بڕیار و پەسەند کردنەکانی کابینەو ئەنجومەنی نوێنەران.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.